ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: 2.5 تۆن یۆرانیۆم لە لیبیا دیار نەماوە

K24 - هەولێر:
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، لە لیبیا، 10 بەرمیل کە 2.5 تۆن یۆرانیۆمی سروشتی لەخۆ دەگرێت و پێشتر لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاژانسەکە رایانگەیاندبوو، دیار نەماوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە راگەیەندراوێکدا بۆ ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی ئاژانسەکە راگەیاندوووە، لە میانی پرۆتۆکۆڵی سەربار و رێککەوتنی چاودێری دڵنیایی لەگەڵ لیبیا چالاکییەکانی چاودێری و پشتڕاستکردنەوە پەیوەندیدار بە پێداویستییە ئەتۆمییەکان لەو وڵاتە ئەنجام دەدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە 14ی ئاداردا بە بەرپرسانییان راگەیاندووە، ئەو 10 بەرمیلەی کە 2.5 تۆن یۆرانیۆمی سرووشتی تێدا بووە، لە شوێنی خۆی نەماوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە ئاژانسەکە هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە لەبارەی ئەو یۆرانیۆمەی لەو شوێنە لابردراوە و روونکردنەوەی دۆخەکە، تیایدا هاتووە: "پێویستە زوو لێکۆڵینەوە لەو دۆخە بکرێت. نەمانی زانیاری لەبارەی پێداویستییەکانی یۆرانیۆم جگە لە دروستبوونی نیگەرانی لەبارەی ئاسایشی یۆرانیۆم، هەروەها لەوانەیە مەترسیی بڵاوبوونەوەی شەپۆلەکانیشی لێ بکەوێتەوە".