رێگای كۆچەرییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان تەلبەند دەكرێت
كۆچەرانی بناری زاگرۆس بە ناچاری بە جادەی ئۆتۆمبێلدا كۆچ دەكەن ئەمەش بووەتە ھۆی لەناوچوونی سەدان سەر لە ئاژەڵەكانیان
.jpg)
K24 - ھەولێر
ئەمساڵ لەرۆژھەڵاتی كوردستان رێگەی ئاسایی كۆچەرییەكان بەرەو بنارەكانی زاگرۆس گیراوە و كۆچەران ناچارن بە جادەی ئۆتۆمبیلەكاندا بڕۆن، ئەمەش بووەتە ھۆكاری لە ناوچوونی سەدان ئاژەڵی كۆچەرییەكان لە ھەمانكاتدا بووەتە ھۆی شێواندنی نەریت و سیمای كۆچەری لە ناوچەكانی ئیلام و لوڕستان.