نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ به گهشتبينييهوه له چاره‌سه‌ربوونى كێشه ناوخۆيى و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕوانين
"بێجگه له پێكهاتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م لايه‌نه‌كاندا نييه"

K24 - هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێواره خوانێكی بۆ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی كوردستان رێكخست و له گوتارێكدا رایگه‌یاند، ده‌بێ به گهشتبينييهوه له چاره‌سه‌ربوونى كێشه ناوخۆيى و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕوانين.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌خوانێكى بۆ ژماره‌يه‌ك له مامۆستايانى ئايينى به نوێنه‌رايه‌تيى سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئاينيى كوردستان رێكخست.
له ئێواره‌خوانه‌كه‌دا سه‌رۆكى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى كوردستان، به ناوى ئاماده‌بووانه‌وه سوپاسى نێچيرڤان بارزانى بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ چاره‌سه‌رى ناكۆكييه ناوخۆييه‌كان و يهكڕيزى و ئارامیی سياسى كرد و هيواشىخواست ئه‌و هه‌وڵانه ببێته مايه‌ى خاوكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان.
لای خۆیه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ستايشى رۆڵى مامۆستايانى ئايينى له بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشياریى ئايينيى ميانڕه‌و و بڵاوكردنه‌وه‌ى گيانى خێر و چاكهخوازى و پاراستنى خه‌ڵكى كوردستان له كاريگه‌ريى بير‌ى توندڕۆيى، دووپاتیكرده‌وه، كه مامۆستايان له شۆڕشه‌کانى رزگاريخوازى گه‌لى كوردستاندا، هه‌ميشه له سه‌نگه‌رى داكۆكيكردن له مافى ره‌واى گه‌له‌كه‌ياندا بوون و ئايين و نيشتمانپهروهرييان پێکه‌وه گرێداوه.
سه‌رۆكی هه‌رێم دووپاتىكرده‌وه، ده‌بێ به گهشتبينييهوه له چاره‌سه‌ربوونى كێشه ناوخۆيى و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕوانين، چونكه بێجگه له پێكهاتن هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م لايه‌نه‌كاندا نييه و له‌گه‌ڵ به‌غداش له‌سه‌ر ڕێگه‌ى رێككه‌وتن و له‌يه‌كگه‌يشتنين.