بەرپرسێکی هەواڵگری سەردەمی بەعس نهێنی هەوڵەکانی سەدام بۆ تیرۆرکردنی خومەینی و خامنەیی ئاشکرا دەکات

هەواڵگری عێراق بۆمبی چێنراو دەخاتە ناو بالیفەکەی خومەینی

K24- هەولێر

سەرۆکی بەشی ئەمەریکا لە هەواڵگری پێشووی عێراق چەند زانیارییەکی نەبیستراو ئاشکرا دەکات و باسی هەوڵی تیرۆرکردنی خومەینی و رێککەوتننامەی جەزائیر و لەسێدارەدانی محەممەد باقر سەدر و چەندین نهێنی دەکات.

ملازم سالم جومەیلی سەرۆکی بەشی ئەمەریکا لە هەواڵگری پێشووی عێراق، لە دیدارێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا رایگەیاند، لە ناوەڕاستی شەستەکاندا خومەینی هاتە عێراق و لە سەرەتاوە چالاک نەبوو، دوای شۆڕشی تەممووزی ساڵی 1968، عێراق هەڵوێستی دژایەتی بڕیاری شای بۆ لکاندنی سێ دوورگەی ئیماراتی گرتەبەر، دواتر محەممەد رەزا پەهلەوی وەک کارتی گوشار و هەڕەشە هێزەکانی بەرەو سنووری عێراق جووڵاند، خومەینی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دروست نییە موسوڵمان شەڕ لەگەڵ موسڵمان بکات، داوای لە سەربازانی ئێران کرد کە یاخی بن و پابەندی فەرمانی شا نەبن.

جومەیلی دەشڵێت: ئێمە دەستمان کرد بە پشتیوانی کردنی خومەینی پاسپۆرتمان بۆ خۆی و گرووپەکەی دەرکردن، رێگەمان پێدا دەست بە چالاکیی سیاسیەکان بکات دژی شا.

بەرپرسەکەی پێشووی هەواڵگری عێراق، گوتیشی: هاوڕێیەکی کۆنی سەرۆک کۆماری عێراق بە ناوی عەلی باوە هەماهەنگی لەگەڵ خومەینی کرد، بەشداری لە  دامەزراندنی فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکان کرد، کە کە دواتر دەزگای ئیتلاعاتی لێ دروست بوو، باوە بە چەندین شێوە پشتیوانی لە خومەینی و گرووپەکەی کرد و خومەینی زیاتر لە جارێک سوپاسی سەرکردایەتی عێراقی کرد.

جومەیلی ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو مەرجەکانی رێککەوتننامەی جەزائیری 1975، ئەوە بوو کە ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەسەر خاکی عێراق چالاکیەکانیان رابگیرێت، خومەینی سەرنجی خۆی بۆ رەچاوکردنی بارودۆخی نوێ و مەرجەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران قبوڵ نەکرد، پاشان بەردەوام بوو، پێمان گوت ئەگەر پێداگری لەسەر درێژەدان بە چالاکییەکەی بکات، دەبێت عێراق بەجێبهێڵێت، دواتر خومەینی هەوڵیدا بچێتە کوەیت و لە ناوچەی سنووری گیری خوارد، دواتر دەسەڵاتدارانی عێراق رازی بوون بە گەڕانەوەی بۆ نەجەف.

لەسەر پرسی خومەینی و سەبارەت بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران، جومەیلی دەڵێت: کۆنترۆڵکردنی خومەینی قورسە، لەم کەشوهەوایەدا سەرکردایەتی باسیان لە کێشەکە کرد و پێداگری خومەینی لەسەر درێژەدان بە چالاکییەکەی روونکردەوە، دواتر لە یەکێک لە دیدارەکاندا یەکێک لە ئەفسەرەکان پێشنیاری کرد کە خومەینی تیرۆر بکرێت، پاشان ئەبو ئەلقاسم ئەلخوئی، پیاوی ئایینی شیعە بەرپرسیار بکرێت لە تیرۆرکردنی و بەم شێوەیەش ئەو دووانە بە کردەیی لەناو دەبرێن، بەڵام سەرۆککۆمار رازی نەبوو بە تیرۆرکردن یان رادەستکردنی خومەینی بە ئیتلاعاتی شا، گوتیشی: ئیتلاعات نازانێت میوانی عێراقە؟.

لەو کاتەدا خومەینی بەرەو پاریس بەڕێکەوت، سەدام ویستی بەدواداچوون بۆ قۆناغی داهاتووی خومەینی بکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی رژێمی شا وا دیار بوو لەرزۆکە، سەرۆک عەلی باوەی راسپارد بۆ ئەوەی بچێتە پاریس، چونکە پەیوەندی لەگەڵ خومەینی هەبوو، باوە پرسیاری لە خومەینی کرد لە ئەگەری رووخانی شا و گەڕانەوەی بۆ تاران چی دەکات، خومەینی گوتی: دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئەولەویەت رووخانی رژێمی "بەعس"ە لە عێراق، کە سەدام گوێی لە راپۆرتی نێردراوەکەی گرت، گەیشتە ئەو ئەنجامەی لە ئەگەری گەڕانەوەی خومەینی بۆ تاران رووبەڕووبوونەوەی حەتمییە، کە پێدەچێت زۆر ئەگەری دیکەی هەبێت.

جومەیلی راشیگەیاند، شا رۆیشت و خومەینی گەڕایەوە، رەوتی ئیسلامی شیعە لە عێراق پەلەیان کرد لە هاوسۆزی کردنی ئەوان، هەروەها خومەینی محمد باقر ئەلحەکیمی لە عێراق هاندەدا بۆ راگەیاندنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، لەوکاتەدا کەشوهەوای رق و کینە لە عێراق سەری هەڵدا، ئەویش ئێران لە رێگەی بریکارەکانیەوە ئەنجامی دەدا، بە تایبەت هەوڵی تیرۆرکردنی تاریق عەزیز و سەعدون حەمادی و چاندنی بۆمب، هەروەها نیشانەکانی رووبەڕووبوونەوە زیاتر بوون، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێش هەڵگیرسانی شەڕ فڕۆکەیەکی ئێرانی بەسەر ئاسمانی عێراقدا کەوتە خوارەوە و ​​ئێمەش فڕۆکەوانەکەمان لای خۆمان هێشتەوە، ئەمەش وەک بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کە ئێران بە کردەوە دەستپێشخەری شەڕی کردووە.

جومەیلی جەختی لەوەکردەوە، کاتێک "شۆڕشی ئیسلامی" لە ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تێکەڵەیەک لە هێزەکانی لەخۆگرتبوو و خومەینی کودەتای بەسەر موجاهیدینی خەلق کرد و سەرکردەکانی لە سێدارەدان، سەرەڕای ئەوەی موجاهیدنی خەڵق رۆڵی لە رووخاندنی شادا هەبووە.

دەشڵێت: بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەرزان تکریتی، پلانێک دارێژرا بۆ بۆمب رێژکردنی بارەگای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شوڕای ئێرانی،  کە لە 28ی حوزەیرانی 1981 جێبەجێکرا، ئایەتوڵڵا حسێن بەهەشتی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و 72 کەسایەتی سەرکردە کە لەنێویاندا وەزیر و جێگر و بەرپرسی کەرتە جیاوازەکان بوون، کوژران.

.
بەرزان تکریتی

ئاماژەی بەوەشکرد، رووبەڕووبوونەوەی دەزگای هەواڵگریی عێراق و ئێران تەنیا لە خاکی ئەو دوو وڵاتەدا سنووردار نەبوو، بەڵکو بۆ گۆڕەپانەکانی نزیک و دوور درێژ بووەوە، ئەلجومەیلی دەڵێت: " کوێت گۆڕەپانی خەباتێکی تاڵ بوو، بەتایبەتی کە حزبی دەعوەی عێراقی لایەنگری ئێران زەویەکانی کوێتیان بەکارهێنا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی رژێمی عێراق.

جومەیلی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ساڵی 1985دا، هەوڵی تیرۆرکردنی میری کوێت شێخ جابر ئەحمەد ئەلسەباح داوە، کاتێک گرووپێک لە حزبی دەعوە ئۆپەراسیۆنێکیان لە زانکۆی موستەنسریە ئەنجامدا و تاریق عەزیزیان کردە ئامانج، دواتر هەواڵگری عێراق بە هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سادق قوتبزادە، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دایەوە، کە لە رێگادا بوو بۆ دیداری میری کوێت.

خومەینی هەوڵیدا شۆڕشی ئێران بگوازێتەوە بۆ ناو عێراق، رژێمی عێراق و هەواڵگری زۆر نیگەران بوو، هەروەها هانی پیاوی ئاینی شیعە سەید محەممەد باقر ئەلسەدری دا،  

هەوڵی خومەینی بۆ گواستنەوەی شۆڕش بۆ نێوخۆی عێراق، جێگای نیگەرانییەکی گەورەی ڕژێمی عێراق و هەواڵگری بوو، پیاوی ئایینی شیعە، سەید محمد باقر ئەلسەدر، لەم کەشوهەوادا گیانی خۆی بەخشی.

سەدر یەکێک بوو لە بیرمەندە دیارەکانی هزری ئیسلامی شیعە، ئەمەش جەماوەری و کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەنێو شیعەکانی عێراقدا هەبوو، بیرۆکەکانی شۆڕشگێڕانە بوون، بە پێچەوانەی موحسین ئەلحەکیم و سەید ئەبو ئەلقاسم ئەلخوئی، کە دژی تێوەگلانی ئایین بوون لە سیاسەتدا، چونکە ترسیان لەوە هەبوو ئەم دەستێوەردانانە ببێتە هۆی کۆتایی رۆڵی ئاماژە ئایینییەکان لە نەجەف و گواستنەوەی ناوەندی سەرکردایەتی شیعە بۆ ئێران.

ئەوەشی گوت: دوای سەرکەوتنی شۆڕشەکەی خومەینی لە رووخانی رژێمی شا لە ساڵی 1979، هەژموونی محەممەد باقر سەدر لە ناوەندی سیاسی شیعە بۆ دژایەتی بەغدا زیاتر بوو، روون بوو کە خومەینی داوای لە سەدر دەکرد شۆڕشێکی ئیسلامی بکات و رژێمی "بەعس" بڕووخێنێت.

جومەیلی باس لەوە دەکات کە سەدر خۆی بە بەشێک لە دۆخی ململانێی نێوان هەردوو وڵات و ئەو شەڕە دەزانی کە خومەینی داوای لێدەکرد، بەڵام سەدر وەڵامی نەدایەوە و خومەینی پەیامێکی نهێنی بۆ سەدر نارد و بانگهێشتی کرد بۆ دەستپێکردنی شۆڕشی ئیسلامی، کاتێک وەڵامی نەدایەوە، رادیۆی ئێران هەواڵەکەی دزەپێکرد و بڵاوی کردەوە، سەدر پشتگیری لە پرۆژەکەی خومەینی نەکرد، ناوەڕۆکی ئەو پەیامە نهێنییەشی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق ئاشکرا کرد.

لە مانگی نیسانی ساڵی 1980 سەدر یەکێک لە پیاوانی ئایینی نزیکی خۆی کە شێخ (ع.خ)ی نارد بۆ ئەوەی چاوی بە بەڕێوەبەری هەواڵگری بەرزان تکریتی بکەوێت، ئەویش داوای لە یەکێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان کرد پێشوازی لە پیاوەکە بکات، ناوەڕۆکی ئەو پەیامەی کە شێخ هەڵیگرتبوو ئەوە بوو کە سەید سەدر سڵاوی خۆی بە ئێوە دەگەیەنێت، و دەڵێت واز لە کاری سیاسی و حزبی دەهێنم و خۆی بۆ زانست و نووسین تەرخان دەکات، هەروەها داوای پاراستنی ژیانی خۆی دەکات، پەیامەکەی سەدر پرسیاری دروست کرد کە سەدر پێی وایە کێ مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات و ئایا خەمی هەواڵگری عێراقە یان ئێران؟ هەواڵگری پێشنیاری کردووە کە سەدر لە نەجەفەوە بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی پارێزگارییەکەی مسۆگەر بکات و رێگە بە شوێنکەوتووانی بدات سەردانی بکەن.

بارزان، نووسراوێکی بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ناردووە، تیایدا ناوەڕۆکی پەیامەکەی سەدر و دیدگای دەزگای هەواڵگری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکەی لەخۆ گرتووە، لە نووسراوەکەدا هاتووە، سەدر رێبازێکی تایبەتی هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ مەعریفە و کولتووردا.

موقتەدا سەدر نکۆڵی لە نەتەوەیی خۆی ناکات و شانازی پێوە دەکات.

باوەڕی بە ویلایەتی فەقێ نییە، بەڵکو باوەڕی بە ڕاوێژ لە ئیدارەی وڵات هەیە.

ئەگەر سەدر تیرۆر بکرایە یان لە سێدارە بدرێت، بیرۆکەکانی فراوانتر دەبوون و دەبوونە هەمان بیرۆکەی سەید قوتب کە لە نێوان ساڵانی 1966 بۆ 1980دا  45 جار چاپکرایەوە.

هەواڵگری پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئاگاداری سەدر بێت و ژیانی مسۆگەر بکات و شوێنی نیشتەجێبوونی لە نەجەفەوە بگوازرێتەوە بۆ بەغدا و کۆنترۆڵی چالاکیی و پەیوەندییەکانی بکات و رێگە بە قوتابی و شوێنکەوتووانی بدات سەردانی بکەن.

بەم شێوەیە خانوویەکی گەورەی تایبەت لە ناوچەی سەلمان پاک ئامادەکرا بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ بۆ سەدر، سەدام نووسراوەکەی بینی و فەرمانی دا کە رەوانەی دەزگای ئاسایشی گشتی بکرێت بۆ ڕای خۆی، دەزگای هەواڵگری سەری سوڕما کە سەدر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی بانگهێشت کرا و رۆژی دواتر لە سێدارەدرا.

پێدەچێت سەدام بۆچوونی هەواڵگری پشتگوێ خستبێت و لەگەڵ بۆچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش هاوڕا بووبێت، کە گرنگیدان بە سەدر بە بێ کەڵکی زانیوە و جەختی لەسەر پێویستی رزگاربوون لە سەدر کردووەتەوە و بەم شێوەیەش  محەممەد باقر سەدر لە 9ی نیسانی 1980دا لە سێدارە درا.

ئەو بەرپرسەی هەواڵگری عێراق لە سەردەمی بەعس، باسی هەوڵێکی تیرۆرکردنی خامنەیی دەکات و دەڵێت: لەکاتی پێشکەشکردنی وتاردا، عەلی خامنەیی رێبەری ئێستای ئێران کرایە ئامانج، تەقینەوەیەک کە لەناو ئامێری تۆمارکردندا چێنرابوو، تەقیەوە و دەستی راستی شەلەل بوو، بڕیار بوو خومەینی لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری بکات، بەڵام دواکەوت و رزگاری بوو.

عەلی خامنەیی لە ساڵی 1981 کاتێک لەناو هێزە چەکدارەکانی وتار دەخوێنێتەوە
عەلی خامنەیی لە ساڵی 1981 کاتێک لەناو هێزە چەکدارەکانی وتار دەخوێنێتەوە

سالم جومەیلی، بەڕێوەبەری بەشی ئەمەریکی لە دەزگای هەواڵگری عێراق لە سەردەمی رژێمی سەدام حوسێن، ئاشکرای کرد بەرزان تکریتی پلانی داناوە کە خومەینی بکوژێت، ئەوەبوو ساڵی 1981 لە ئێران بۆمبێکی چێنراویان خستە ناو بالیفەکەی، بەڵام لەوکاتە کە بۆمبەکە تەقیتەوە خومەینی لە ماڵ نەبووە، هەرچەندە بۆمبەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، بەڵام ترسی زۆری خستە ناو سەرکردەکانی ئێران، بەوەی کە دەزگای هەواڵگری عێراق دەستی گەیشتووەیە ژووری رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران. ئەو پلانە بەردەوام بوو تا کوژرانی محەممەد عەلی رەجائی لە مانگی ئابی هەمان ساڵ کە کەمتر لە مانغیک بوو ببوو بە سەرۆککۆماری ئێران، هەروەها تیرۆرکردنی محەممەد جەواد باهنەر بەهۆی چاندنی بۆمبێک لە ژوورەکەی لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای بەرگری

کە هەوڵێک هەبوو خومەینی بە تەقاندنەوەی بالیفەکەی رزگار کرد لە ئێران،  ئاماژەی بەوەدا، هەواڵگری پێشنیاری بۆ سەدام کردبوو بە تیرۆرکردنی خومەینی لەکاتێکدا کە لە نەجەف بووە، بەڵام رەتیکردەوە خیانەت لە میوانی عێراق بکات.

جومەیلی هەروەها دەستی خستە سەر ئەو پاڵپشتییە داراییەی کە سەدام بۆ بانگەشەکانی هەڵبژاردنی جاک شیراک پێشکەشی کرد، هەروەها رزگارکردنی دانیال میتران لە تەقینەوەیەکدا کە ئامانج لێی تیرۆرکردنی بوو.

Fly Erbil Advertisment