موقته‌دا سه‌در: ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئیمام مه‌هدی لێم ده‌ڕوانن، دوژمنی خودان

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

K24 – هەولێر:

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران، بۆ شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا گۆڕا. گوتیشی: " ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئیمام مه‌هدی لێم ده‌ڕوانن، دوژمنی خودان".

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، به‌بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی باوك و دوو براكه‌ی، سه‌ردانی گڵكۆیانی كرد و له‌وێ رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ لای باوكم، به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئیمانداران بوو.

هه‌روه‌ها سه‌در راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئیمام محه‌ممه‌د مه‌هدی لێم ده‌ڕوانن، دوژمنی خودان و سه‌ر به‌ ئالی سه‌در نیین‌.

روونیشیكرده‌وه‌، نه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ یاخوود ناوه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در،  نامه‌وێت وه‌ك گه‌نده‌ڵكاران بم و یاخوود له‌گه‌ڵیان بم.

ده‌شڵێت: "شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران بۆ شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا گۆڕا".

ئاشكراشیكرد، كه‌ "گه‌نده‌ڵكاران له‌ده‌ره‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن".

رۆژی (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌ كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی، كه‌ ره‌وتی سه‌در له‌ دژی راگه‌یاندنی ئه‌و كابینه‌یه‌، له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كشانه‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment