هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – گەرمیان

هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری گەرمیان و خانەقین، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە چەند قۆڵێکەوە دژی چەکدارانی داعش دەستپێکردووە.

هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24، لە نزیک یەکێک لە سەنگەرەکان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27/5/2023، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە میحوەری گەرمەسێر، خانەقین و خورماتوو دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکردووە.

گوتیشی: "هەر یەک لە لیواکانی 3 و 5 و 17ی سەر وەزارەتی پێشمەرگە و چەند لیوایەکی سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن".

Fly Erbil Advertisment