رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: زیاتر له 35 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌وروپی تووشی كۆرۆنای درێژخایه‌ن بوونه

K24 - هەولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئاماژه به‌وه ده‌كات زیاتر له سی و پێنج ملیۆن ئه‌وروپی دوای تووشبوونیان به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تووشی كاریگه‌رییه ته‌ندروستییه درێژخایه‌نه‌كان بوونه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی حوزه‌یرانی 2023) هانس كلۆگه، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئه‌وروپا رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 36 ملیۆن كه‌س له ئه‌وروپا تووشی كێشه و كاریگه‌رییه ته‌ندروستییه درێژخایه‌نه‌كان بوونه دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاكانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه بوون.
كلۆگه روونیشیكرده‌وه، خه‌مڵاندنیان بۆ ئه‌و رێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی درێژخایه‌ن به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ئه‌نجامی ئامارێكهوه بوو، كه له هه‌ر 30 كه‌س، كه‌سێكی ئه‌وروپی به‌و هۆیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی ته‌ندروستی جیهانی له ئه‌وروپا گوتیشی، ده‌بێت هه‌مووان له‌و بگه‌ن، ئه‌و حاڵه‌ته ناو ده‌برێت به "كۆرۆنای درێژخایه‌ن"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه تا ئێستا كۆرۆنا وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی ئاڵۆز ماوه‌ته‌وه و ته‌نیا كه‌مێك زانیاری له‌باره‌یه‌وه زانراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كلۆگه رایگه‌یاند، به‌بێ پێشخستنی ده‌ستنیشانكردنێكی گشتگیر و شێوه‌كانی چاره‌سه‌ركردن، كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگاری نابێت.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئه‌وروپا لە ساڵی 2020 به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه باری لەناکاوی تەندروستی لەسەرانسەری جیهان ڕاگەیاند و هەر زوو وڵاتان سنوورەکانیان داخست و کەرەنتینەی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند بە شێوەیەک کە جیهان بەخۆییەوە نەبینیبوو.
زیاد لە حەوت ملیۆن کەس تاوەکوو ئێستا لە سەرانسەری جهیاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بەڵام بەرپرسانی ڕێکخراوەکە پێیان وایە ئەو ژمارە نزیکەی 20 ملیۆن دەبێت.
لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش هاوشێوەی وڵاتان کەرەنتینەی سەرتاسەری لە ساڵی 2020 ڕایگەندرا بۆ بەرگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتی 2023 بڵاویکردۆتەوە، تاوەکو ئێستا زیاد لە حەوت هەزار و ٤٠٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە.