ئالان حه‌مه سه‌عید: رێگە لەوە گیراوە کەرتی خوێندنی حکومی فەرامۆش بکرێت
"15664 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری دانه‌مه‌زراو له كه‌رتی خوێندنی ناحكومی هه‌لی كاریان بۆ ره‌خساوه"

K24 – هەولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، 15664 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری دانه‌مه‌زراو له كه‌رتی خوێندنی ناحكومی هه‌لی كاریان بۆ ره‌خساوه. ده‌شڵێت: "رێگە لەوە گیراوە کەرتی خوێندنی حکومی فەرامۆش بکرێت".
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: 15664 پازدە هەزار و شەشسەد و شەست و چوار مامۆستا و فەرمانبەری دانەمەزراو لە کۆی گشتیی 16349 شازدە هەزار و سێسەد و چل و نۆ مامۆستا و فەرمانبەر لە کەرتی خوێندنی ناحکومی، هه‌لی كاریان بۆ رەخسێندراوە.
وه‌زیری په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: هەموو ناوەندێکی خوێندنی ناحکومی دەبێت رێژەی مامۆستایانی هەمیشەیی ( واته ئەو مامۆستایانەی کە میلاکی خۆیانن و دانەمەزراون ) لە %80 کەمتر نەبێت و هه‌روه‌ها %20 مافیان هەیە لە کۆی گشتیی مامۆستاکانیان ( ستافی وانەوتنەوە) لە مامۆستایانی میلاکی حکومی بن، ئەوەش بە گوێرەی رێکارێکە کە دەبێت مامۆستای میلاکی حکومی کە دەیەوێت لە ناوەندێکی ناحکومی دەوام بکات بە یەکێک لەم سێ شێوازە بێت :
1- خواستن .
2- مۆڵەتی بێ مووچە.
3- پاش تەواوبوونی دەوامی ناوەندی خوێندنی حکومی.
وه‌زیری په‌روه‌رده روونیده‌كاته‌وه، وەزارەتی پەروەردە زۆر بەووردی کاریکردوە کە یاسا وەک خۆی جێبەجێ بکات، ساڵی خوێندنی 2022-2023، ژمارەی سەرپێچیکارانی ناوەندی خوێندنی ناحکومی 22 ناوەند بوون کە سزای ماددی لە 10 ملیۆن دینار تا 70 ملیۆن دینار و سزای کارگێریی پێویست بەرامبەریان بە گوێرەی رێژەی سەرپێچییەکەیان گیراوەتەبەر.
ئالان حه‌مه سه‌عید له‌باره‌ی خوێندنی حكومییه‌وه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "دەمەوێت بە هەمووان رابگەیەنم لە رێگەی جێبەجێکردنی یاساوە رێگە لەوە گیراوە کەرتی خوێندنی حکومی فەرامۆش بکرێت و لە هەمان کاتدا دەرفەتی هەلی کاری زیاتر رەخسێندراوە لەکابینەی نۆیەم ، کە داتا‌کان بەم جۆرەن :
1-ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی ناحکومی بریتین لە ( 12090) مامۆستا، ژمارەی مامۆستایانی هەمیشەیی کە دانەمەزراون و میلاکی خوێندنی ناحکومی خۆیانن بریتین لە (11524) مامۆستا و ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوی حکومی بریتین لە ( 566) مامۆستا.
2- ژمارەی فەرمانبەرانی خوێندنی ناحکومی بریتین لە ( 4259) فەرمانبەر ، کە ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی ناحکومی کە میلاکی خۆیانن و دانەمەزراون بریتین لە ( 4140) فەرمانبەر ، وەژمارەی فەرمانبەرانی حکومی کە لە کەرتی ناحکومیش کار دەکەن بە گوێرەی یاسا ، بریتین لە (119) فەرمانبەری حکومی .