جۆرە ڤایرۆسێک ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک کەس دەکوژێت
هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر پێنج جۆری هەیە و ڤایرۆسی جگەری جۆری B کوشندەترینیانە

K24 - رانیە
28ی تەممووز، لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانی بە رۆژی جیھانی ھەوکردنی ڤایرۆسی جگەر دەست نیشان کراوە. ئەم ڤایرۆسە ئەگەرچی تەمەنی دۆزینەوەی زۆر نییە، بەڵام بکوژە و ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک کەس دەکوژێت.
ھەوکردنی ڤایرۆسی جگەر پێنج جۆری ھەیە، جۆری B کوشندەترینیانە، ڤایرۆسەکە دووچاری جگەر دەبێ و لە فەرمانەکانی دەخات تا پووکانەوە و داخورانی جگەر و دواتر گیان لەدەستدانی نەخۆشیەکە .
ڤایرۆسی جگەر رێگاکانی گواستنەوەی زۆرن، گواستنەوەی خوێن و سێکس کردن لەگەڵ کەسانی تووشبوو، زۆر رێگای تر، بەڵام دەکرێ خۆمانی لێ بپارێزین.
ئەو ڤایرۆسە ڤایرۆسێک کە مێژووی دۆزینەوەی لەنێوان زۆرنیە و تەنھا پێنج تا شەش دەیە دەبێت، ئێستا ھاوشێوەی ڤایرۆسی ئایدز و ڤایرۆسە بکوژەکانی ترھەڕەشە لە مرۆڤ دەکات.
رۆژانە ھەزاران پشکنینی ڤایرۆسی لە تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێن، تا ئەو کەسانە بدۆزرێنەوە کە دووچاری ڤایرۆسەکە بوون و بخرێنە ژێر چارەسەر و خەڵکانی تریان لێ بپارێزرێ. ڤایرۆسەکە رێگری دەکات لەوەی جگەر ئەو ئەندامە گرنگەی لەش فرمانەکانی بەباشی بکات.
ئیسماعیل حەمەدەمین بەرێوبەری تاقیگەی ناوەندی رانیە بە کوردستان24ی گوت: "هەموو ئەو نەخۆشانەی رۆژانە پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە، بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی دەبێ پشکنینی ڤایرۆسیان بۆ بکرێت".
ڤایرۆسەکە ٥ جۆری ھەیە، HBV باوترین و کوشندەترینیانە، کە ساڵانە دەیان ملیۆن کەس لە جیھان تووشی دەبن و زیاتر لە ملیۆنێکیانگیان لەدەستدەدەن .لە ھەرێمی کوردستان جگە لە بوونی ڤاکسین دژی ڤایرۆسەکە، پشکنینی پێش وەختە بۆ گومانلێکراوان بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەکرێ.
د. سەعید عوسمان پزیشکی پسپۆری ھەناوی، دەڵێت: "ئەو ڤایرۆسە چەنین جۆری هەیە، بەڵام جۆرەکانی B و C کەشندەن، لە رێگەی خوێن و سێکس دەگوازترێتەوە".
ھەوکردنی ڤایرۆسی جگەر، ھەوکردن و ژان گرتنی جگەرە بەھۆی ڤارۆسێکەوە کە ھەندێ جار بکوژە، جگەر کە خۆراکە مادەی پێویست بۆ لەش ئامادە دەکات و دژی ھەوکردنەکان دەجەنگێ ، خۆی تووشی ھەوکردن دەبێ .مەترسی ڤایرۆسەکە وایکردووە ساڵانە لە جیھان لەلایەن WHO رۆژێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی دابنرێت.