بەرپرسانی عێراق دەرەنجامی دانوستانی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تاووتوێ دەکەن

K24 - هەولێر:
هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە ماڵی فایق زێدان سەرۆکی باڵای ئەنجوومەنی دادوەری کۆبوونەوە دەرەنجامی دانوستانی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانیان تاووتوێ کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە (23ـی ئابی 2023)، نووسینگەی راگەیاندنی محەەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، هەر چوار سەرۆکایەتییەکی عێراق کە پێکهاتبوون لە هه‌ریه‌ك لە لـه‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆمار، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فائیق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له ماڵی فائیق زێدان، ئه‌نجامی گفتوگۆی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئاینده‌ی بوونی هێزی هاوپه‌یمانان و هاوكاری ئه‌منی و ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ له وڵات خرانه‌ڕوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سوودانی، ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به دۆسیه‌ی ئه‌منی، له‌وباره‌شه‌وه جه‌خت له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌كانی پته‌وكردنی ئاسایشی سنوور و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كان و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه كرایه‌وه.
هاوکات، ژماره‌یه‌ك بابه‌تی دیكه‌ی وه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.