کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە تەقەی لێدەکرێت

K24 - هەولێر

خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند، کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان لە شاری غەززە، رووبەرووی تەقەکردن بووتەوە، بەڵام توانیویەتی هاوکارییە پزیشییەکان بگەیێنێتە نەخۆشخانەی شیفا. کە بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز دوو بارهەڵگر زیانییان پێگەیشتووە و شؤفێرێکیش بریندار بووە.

لێژنەی خاچی سوور لە غەززە ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانەکە دوای رووداوەکە رێگاکەی گۆڕیووە، دواتر گەیشتووەتە نەخۆشخانەی شیفا و هاوکارییە پزیشکییەکان رادەستکردووە، دەشڵێت: کاروانەکە یاوەری شەش ئەمبولانسی کردووە کە برینداری سەختییان پێبووە، کە لە غەززەوە گواستوویانەوتەوە میسر.

ویلیام شۆمبێرگ، سەرۆکی لیژنەکە گوتی: ئەو بارودۆخە بۆ کرێکارانی فریاگوزاری لەبارنین، بۆ ئەوەی دلنیابن لەوەی هاوکارییەکان دەگاتە شوێنی مەبەست. دەشڵێت: دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوە پزیشکییەکان بپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پابەندبوونێکی یاساییە.

خاچی سووری نێودەوڵەتی رێکخراوێکی بێلایەنە بارەگاکەی لە ژنێفە، یارمەتی نەخۆش و بارمتەکانی غەززە دەدات بۆ دەرەوەی كەرتی غەززە.

Fly Erbil Advertisment