ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه چه‌ك له به‌نده‌ری ئوم قه‌سره‌وه به‌قاچاخ بردرابێت

K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه پڕۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی كۆنتێنه‌ری چه‌ك له به‌نده‌ری ئوم قه‌سره‌وه بۆ به‌سڕه ئه‌نجامدرابێ، ده‌شڵێت لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنهره مه‌ترسیداره‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كۆنتێنهرانه له به‌نده‌ره‌كانه‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ره‌تی كردووه‌ته‌وه پڕۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی كۆنتێنه‌ری چه‌ك له به‌نده‌ری ئوم قه‌سره‌وه بۆ به‌سڕه ئه‌نجامدرابێ. ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌شڵێت، لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنهره مه‌ترسیداره‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كۆنتێنهرانه له به‌نده‌ره‌كانه‌وه.
ئه‌و ده‌سته‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات، لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كار بووه و داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر كردووه لیستی كۆنتێنهره مه‌ترسیداره‌كان له‌ناویشیاندا كۆنتێنه‌ره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان بۆ ره‌وانه بكات، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پۆلیسی گومركی ئوم قه‌سر زانیارییه‌كانی پێشكه‌ش به دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر كردووه و دواتر دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر، ئه‌و كۆنتێنهرانه بۆ گۆڕه‌پانی فه‌رمی كۆگاكردن گواستراونه‌ته‌وه و پشكنینیان بۆ كراوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه تۆپی مه‌ترسیدار له‌ناو كۆنتێنه‌ره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر بۆ به‌نده‌ره‌كه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
پێشتر بڵاوكرابووه‌وه كه گوایه تۆپی دروستكراوی ئه‌مه‌ریكی له به‌نده‌ری ئوم قه‌سره‌وه له‌ناو 16 كۆنتێنه‌ری داخراو كه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له كۆنتێنه‌ره‌كان نووسراوه "مادده‌ی كیمیایی مه‌ترسیدار" ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه. به‌ڵام ئه‌م ده‌نگۆیانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراقه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، هیچ راستییه‌ك له‌و تۆمه‌ت و ده‌نگۆیانه‌دا نییه.