ره‌حمان خانی: به‌شێك له به‌نداوه‌كان سه‌رڕێژ بوونه و پێشبینی ده‌كرێت بارانی زیاتریش ببارێت

K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات ئاستی بارانبارین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ بارانی زیاتریش ببارێت و به‌نداوه‌كان به ته‌واوه‌تی سه‌رڕێژ بن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، شه‌پۆله‌كانی بارانبارینی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر، توانیویه‌تی ئاستی دابارینی ساڵانی رابردوو ببڕێت، به‌تایبه‌ت كه باران له هه‌ندێك شوێندا 300 بۆ 350ملم به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو زیاتر باریوه.
ره‌حمان خانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مساڵ رێژه‌ی بارانبارینیان زۆر بووه، ده‌كه‌ونه سه‌ر زێی گه‌وره، كه هیچ به‌نداوێكی له‌سه‌ر نییه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو، ئه‌گه‌رنا ئاوێكی زۆرتریش كۆده‌كرایه‌وه.
روونیشیكرده‌وه له كۆی 90 وێستگه كه بارانی تێدا ده‌پێورێت، ته‌نیا له 14 وێستگه، بارانبارین به‌راورد به ساڵی رابردوو كه‌متر باریوه. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ، داهات و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كوردستان زیادیكردووه و بووژاونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت كه به‌شێك له به‌نداوه‌كان سه‌رڕێژ بوونه و پێشبینی ده‌كرێت بارانی زیاتریش ببارێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا به‌نداوی دوكان نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تر ئاستی ئاوه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 35 بۆ 40 سانتیمه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه به‌نداوی دهۆكیش 80 بۆ 90 سانتیمه‌تر ئاوه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه. گوتیشی، به گشتی وه‌كو قه‌باره‌ی ئاو نزیكه‌ی 125 ملیۆن مه‌تر سێجا داهاتی ئاویان بۆ هاتووه، كه به‌شی زۆری ئه‌و داهاته‌یش له به‌نداوه‌كاندا گلدراوه‌ته‌وه و كۆكراوه‌ته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌به‌راورد به ساڵی رابردوو به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان 10 مه‌تر ئاوی زیاتری بۆ هاتووه، هه‌روه‌ها به‌نداوی دوكان نزیكه‌ی چوار مه‌تر و نیو له ساڵی پار كه‌متره به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نداوێكی گه‌وره و چوار ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ئاوی بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هاوكات ئاوی بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش دابین كردووه، هه‌روه‌ها له دهۆكیش نزیكه‌ی دوو مه‌تر ئاو له ساڵی رابردوو زیاتر بووه.