ساڵی رابردوو زیاتر له 6500 كۆچبه‌ر له رێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ئیسپانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه

K24 - هەولێر:
رێكخراوێكی ئیسپانی ئاماژه به‌وه ده‌كات ساڵی رابردوو زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر له رێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ئیسپانیا خنكاون یان كوژراون یانیش بێسه‌روشوێن بوونه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته رێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی.
ئه‌مڕۆ ( سێشه‌ممه 9ـی كانوونی دووه‌می 2024) رێكخراوی كامینادۆ فروانێراسی ناحكومی ئیسپانی له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی ساڵی 2023ـدا شه‌ش هه‌زار و 618 كۆچبه‌ر له رێگه‌ی په‌رێنه‌وه‌یان بۆ ئیسپانیا كوژراون یان خنكاون و یانیش بێسه‌روشوێن بوونه.
رێكخراوی كامینادۆ فروانێراس روونیشیكردووه‌ته‌وه، تێكڕای رۆژانه‌ی مردن یان خنكان یان كوژران و بێسه‌روشوێنبوون، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 18 كه‌س بووه.
ئه‌و رێكخراوه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه له ماوه‌ی نێوان 2018 بۆ 2022، ته‌نیا 11 هه‌زار و 200 كه‌س له رێگه‌ی گه‌یشتنیان بۆ ئیسپانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه تێكڕای هه‌ر چوار ساڵه‌كه بۆ هه‌ر رۆژێك شه‌ش كه‌س بووه.
رێكخراوی كامینادۆ فروانێراسی ناحكومی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆی قوربانییه‌كان 363 ئافره‌ت و 384 منداڵ هه‌یه.
هاوكات به‌گوێره‌ی راپۆرتی فه‌رمی حكومه‌تی ئیسپانیا له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 56 هه‌زار و 852 كۆچبه‌ر خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناو خاكی ئه‌و وڵاته.