لاهور شێخ جەنگی: به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م

K24 – هەولێر:
لاهور شێخ جەنگی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی كانوونی دووه‌می 2024)، لاهور شێخ جه‌نگی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، به لیست بێت یاخوود به حزب، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م.
دوای دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، دۆخی ناوخۆی یەکێتی ئاڵۆزی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
پێشتریش لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاندبوو، دانەبڕاوە لە پرۆسەی سیاسی و لە چاوەڕوانی دەرفەتێکدایه بۆ دەستپێکردنەوەی جووڵەی سیاسی.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە (21ـی کانوونی یەکەمی 2019) کۆنگرەی چوارەمی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا و بەشێک لە پەیکەری رێکخستنی حزبەکەی گۆڕی و بۆ یەکەمجار سیستەمی هاوسەرۆکی لەناو حزبەکە داهێنا، بەڵام ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەو حزبە، رووداوەکانی هەشتی تەمموزی 2021ـی بەدوای خۆیدا هێنا و بە بڕیارێک لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حزبە دوورخرانەوە، دواتر بە بڕیارێکی دادگا ئەو مافە بۆ لاهور شێخ جەنگی گەڕاوەتەوە کە دەسەڵاتەکانی خۆی پەیڕەو بکات، بەڵام لەناو حزبەکەی رێگری لێ دەکرێت.