عێراق خواردنی ماوەبەسەرچوو و نەوتی بێ کوالێتی بۆ ئاوارەکان دەنێرێت

K24 – نەینەوا:

نزیکەی 10 ساڵە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بێ ھیچ چاوەڕوانیەک ھەموو جۆرە ھاوکارییەک پێشکەش بە ئاوارەکان دەکات و کۆمەکیان بۆ کۆدەکاتەوە، بەڵام خراپی ھاوکارییەکانی حکومەتی عێراق و بەتایبەت وەزارتی کۆچی عێراق وای کردووە تا دێت ژیانی ئاوارەکان قورستر بێت.

ئیلیاس حەسەن، ئاوارە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ھاوکاریمان ناکەن لەم وەرزی زستانەیا بێ نەوت و بێ سۆبەین  10 ساڵە ئەمە حاڵی ئێمەیە، دوو مانگ جارێک کارتۆنێک خواردنمان دەدەنێ کە ئەوەندە کەمە بەشی ھەفتەیک ناکات، ئەمە جگە لەوەی ھەموو خێمەکان خەریکە بەسەرماندا دەڕوخێت.

باسی لەوەشکرد، "پێمان ئەڵێت کەمپ دادەخەین باشە دایخەن ئەی ئێمە بچینە کوێ کوا ماڵ کوا خزمەتگوزاری کوا ئیش".

مەحمود عەبود، ئاوارەیەکی دیکە گوتی: ئێمە 10 ساڵە لە کەمپین لە ساڵی دووەمانەوە حکومەتی عێراق و وەزارتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ھاوکارییەکانیان کەمکردەوە،  تا ئێستا نازانم ئەوان ئێمە بە عێراقی نازانن یان وەک مرۆڤ مامەڵەمان لەگەڵ ناکەن ، سێ بۆ چوارمانگ جارێک کارتۆنێک خۆراکان دەدەنێ کە بەشی سێ رۆژ ئەکات.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئاوارەکان دابین دەکات و ھاوکاریان بۆ کۆدەکاتەوە  لەگەڵ گەڕانەوەی بەزۆری ئاوارەکان نییە.

لەلایەن خۆیەوە سروە رەسوڵ، بەڕێوبەری فەرمانگەی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارتی ناوخۆ بە کوردستان24ـی گوت: دەستیان بە سەر 37 تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچووی وەزارتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گرتووە کە ویستویانە لە ناو کەمپەکان دابەشی بکەن، ئەمە جگە لەوەی ئەو نەوتە سپیە بۆ ئاوارەکانیان ناردووە کۆلێتی خراپە و لە پشکنیین دەرنەچووە.

Fly Erbil Advertisment