ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز: ئیمارات له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاوكاری عێراق و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كان هیچ نه‌ماوه. ده‌شڵێت ئیمارات به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 9ـی شوباتی 2024) ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی تایبه‌ت به كوردستان24 سوپاسی حكومه‌ت و وڵاتی ئیماراتی كرد و رایگه‌یاند، به‌رده‌وام هاوكاری هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان ده‌كات.
ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئیمارات ساڵانه ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به ئاواره‌كان و خه‌ڵكی خۆجێیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، شاندێكی باڵای ئیمارات له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی شێخ زاید سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و نیازیان وایه سه‌ردانی كه‌مپی حه‌سه‌ن شامی تایبه‌ت به ئاواره‌كان بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، شانده‌كه هاوكاری به‌سه‌ر كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و كه‌مپه‌كانی دیكه دابه‌ش ده‌كه‌ن و بڕیاره چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیش ئه‌نجام بده‌ن، له‌وانه‌ش چه‌ند بیرێك له هه‌ولێر لێ ده‌ده‌ن و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا شانده‌كه سه‌ردانی كه‌مپی حه‌سه‌ن شام ده‌كه‌ن و جلوبه‌رگی زستانه به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی جه‌ختیشیكرده‌وه هاوكاری عێراق و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كان هیچ نه‌ماوه و ئاواره‌كان له بارودۆخێكی خراپدان، به‌ڵام ئیمارات ده‌ستبه‌رداری پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی نه‌بووه.