لەسەر داهاتی وەزارەتی کارەبا پرۆژەیەک لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

K24 - هەولێر

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەکان و لەسەر داهاتی وەزارەتی کارەبا، بەبڕی نزیکەی 190 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی شوباتی 2024، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند،  له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی نزيكەى (190) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پرۆژه‌كه‌ چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت کە بریتییه‌ له‌ (راکێشانى کارەبا و دانانى محەویلەیه‌ک بۆ گوندى سەردارئاوا، دەرکردنى فیدەرێکى نوێى مساعد بۆ فیدەرى 292ى وێستگەى گۆڕینى کارەباى نیشتمان، لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رۆژئاوا).

‌بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راشیگەیاند، کۆى گشتى بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (189.396.000) ته‌نها سه‌دو هەشتاو نۆ ملیۆن و سێ سەد و نەوەد وشەش هەزار دینار.

هەروەها، پرۆژەکەش  له‌لایه‌ن كۆمپانیای (زۆیا) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 75 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

Fly Erbil Advertisment