پشتیوان سادق: ژمارەی قوتابیيانی پەیمانگه‌ی ئەزھەر لە کوردستان بۆ زیاتر له 350 قوتابی بەرزبووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له‌میانه‌ی پێشوازییان له شاندێكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاند، توانیومانە ژمارەی قوتابیيانی پەیمانگه‌ی ئەزھەر لە کوردستان بۆ زیاتر له 350 قوتابی بەرزبکەینەوە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی شوباتی 2024، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە د. یسری روشدی جەبری و شاندێکی زانكۆی ئەزھەر کرد.
لەمیانی پێشوازییەکەدا، پەیوەندیيەکانی نێوان کوردستان و زانكۆی ئەزھەر و بارودۆخى گشتيى ناوچه‌كه تاووتوێ کران.
پشتیوان سادق، خۆشحاڵيی خۆی بە پاڵپشتیکردنی زانكۆی ئەزھەری شەریف بۆ خوێندنی ئایینی و پەیمانگه‌ی ئەزھەر لە کوردستان دەربڕی و گوتى "خۆشبەختانە بەپێی پلانی ئەکادیمی، توانیومانە ژمارەی قوتابیيانی پەیمانگه‌ی ئەزھەر لە کوردستان بۆ زیاتر لە350 قوتابی بەرز بکەینەوە".
وه‌زیری ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، توانیومانه چه‌ندین قوتابی دیكه‌ش بۆ خوێندنی ئایینی و بەدەستھێنانی بڕوانامەی باڵا، ره‌وانه‌ى وڵاتى ميسر بكه‌ين و بڕیاريشه لە ماوەی داھاتوودا پرۆژەی فراوانتری زانستی بە ھەماھەنگی و پێکەوەیی بەڕێوە ببرێت".