وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: ئەو پارانەی بۆ گەشەپێدانی ئۆکرانیا تەرخانکراوە رەتدەکەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆلە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی جی 20دا پشتڕاستی کردەوە کە ئەو پارانەی بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەپێدانی ئۆکرانیا تەرخانکراون رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی شوباتی 2024، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لایەنی رووسی پارەی بێ کۆنتڕۆڵ نەکراوی نێودەوڵەتی قبووڵ ناکات و رەتی دەکاتەوە. کە مەبەست لێی پەرەپێدانی گەشەپێدانە بۆ دابینکردنی دارایی ململانێکانی ئۆکرانیا، لەسەر حیسابی زلهێزەکانی رۆژئاوا.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەشدا رووسیا وەک سەرۆکی گروپی بریکس لە ساڵی 2024 پلانی هەیە هاوبەشییەکی نزیک لەگەڵ گروپی 20دا دابمەزرێنێت، گوتیشی، ئامانجی ئەم هەوڵانە "بەدەستهێنانی کاریگەریی کەڵەکەبوو و بەهێزکردنی دەنگی وڵاتانی باشوور و رۆژهەڵاتی جیهانە لە پێکهاتە فرەلایەنە پێشەنگەکاندا".

وەزارەتەکە جەختی لەوەشکردەوە کە "خستنەڕووی پرسە لاوەکییەکان، لەوانەش قەیرانی ئۆکرانیا، لە کارنامەی جی 20دا بە هاندانی رۆژئاوا، بێ بنیاتنەرە"، ئاماژە بەوەشدا، " جیاوازیی لەنێوان بەشداربووان زیاد دەکات و مەکۆکە لە دەستکەوتە خوازراوەکان وبوای لێهاتووی لە خۆیدا دوور دەخاتەوە".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، شاندی رووسیا بە نیازە سەرنجی هاوبەشەکان بە تایبەت بۆ قبوڵنەکردنی بە سیاسیکردنی جی 20 رابکێشێت، کە بەپێی بازنەی خۆی، بە شێوەیەک داڕێژراو کە بە توندی سەرنجی لەسەر ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، پێشتر گەیشتە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا، دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ پایتەختی کوبا، کە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیە بۆ ئەمەریکای لاتین. دوای ڤەنزوێلا لاڤرۆڤ بەرەو بەرازیل دەڕوات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جی 20.

Fly Erbil Advertisment