ئانۆ جەوهەر: داوامان لە وڵاتان کردووە پشتگیری پێکهاتەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەن

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

K24 – هەولێر

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوامان لە هەموو دۆستەکانمان کردووە لە ئەمەریکا و ئەوروپا، پشتگیری لە پێکهاتەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئاداری 2024، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەو سکاڵایەی یەکێتی نیشتمانی لە پێکهاتەکان کردیان لە دادگای فیدڕاڵی، هەڵەیەکی مێژووی بوو، هەروەها شکاندن و لێدانی پێکهاتەکان بوو پێکەوەژیان بوون لە کوردستان، هەڵسوکەوتەکەی یەکێتی و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە دادگای شۆڕشی سەردەمی رژێمی بەعس دەکات.

بەگوتەی ئەو: "ئێمە ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی ئیدانە دەکەین، ئێمە ئەوە بە هەڕەشە دەبینین بۆ قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان. هەروەها بەر لە دوومانگ سەردانێکمان هەبوو بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، لەوێ بەشداریمان کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی مافی ئایینەکان بۆ بیروڕا، لەو دیدارەدا باسی دۆخی کرستیانەکان و پێکهاتەکانی کوردستانمان کردووە".

ئانۆ جەوهەر گوتیشی: "داوامان لە هەموو دۆستەکانمان کردووە لە ئەمەریکا و ئەوروپا کە 137 وڵات نوێنەری لەو دیدارەدا ئامادەبوون، پشتگیری لە پێکهاتەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەن".

وەزیری گواستەنەوە و گەیاندن دەشڵێت: "ئێمە وەکو کرستیانەکان واز لە مافی خۆمان ناهێنین، مافی هەزارەها کرستیانە و سووتاندنی زیاتر لە 500 گوندی کرستیانە لەسەردەمی بەعس، لەگەڵ ئەنفالکردنی سەدان رۆڵەی کرستیانەکان، مافی کرستیانەکان ،کلدان، سریان، ئاشووری، ئەرمەن، مافی تورکمانەکان کە هیچ کەسێک بۆی نییە منەت بەسەر خەڵکی ئێمە بکات، کوردستان وڵاتی ئێمەیە منەتیش لە هیچ کەسێک قبووڵ ناکەین".

 

Fly Erbil Advertisment