دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رەفەح لە ئانوساتدایە و داواش له خه‌ڵك كراوه له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه

K24 – هەولێر:
دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رەفەح لە ئانوساتدایە و سەرۆكایەتی فەڵەستین داوا لە ئەمەریكا دەكات دەستێوەردان بكات و رێگری لە روودانی كۆمەڵكوژییەكی دیكه بكات.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا رایگەیاند، چەندینجار هەڵوێستی خۆمان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر رەفەح بۆ لایەنی ئیسرائیلی روونكردوەتەوە، سەرۆك بایدن لەسەر ئەم بابەتە جارێكی دیكە لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل قسەی كردووە.
حەماس هەڕەشە دەكات و دەڵێت، لەگەڵ دەستپیكردنی ئۆپەراسیۆنی رەفەح، پێویستە بیر لە چارەنووسی رفێندراوەكان نەكرێتەوە.
ئیسرائیل بڕیاری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی سەر رەفەحیداوە، داوای لە خەڵكی كردووە لە ناوچەكە دووركەونەوە.
سەرۆكایەتی فەڵەستین داوا لە ئیدارەی بایدن دەكات، دەستبەجێ دەستێوەردان بكات و رێگری بكات لەو كۆمەڵكوژییەی ئیسرائیل دەیەوێت لە رەفەح ئەنجامی بدات .
فشاره نێوده‌وڵه‌تیی و ناوه‌خۆییه‌كان بۆسه‌ر بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل تاكو هێرش نه‌كاته سه‌ر ره‌فه‌ح له رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندان، له‌به‌رامبه‌ردا ئیتمار بن غه‌فیر وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، پێشتر داوای له بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌كات كردبوو به په‌له هێرش بكاته سه‌ر ره‌فه‌ح.
قسه‌كانی ئه‌و وه‌زیره ئیسرائیلییه دوای ئه‌وه دێت، كه پێشتر ناتانیاهۆ رایگه‌یاندبوو، ئیسرائیل ملكه‌چی داواكارییه‌كانی حه‌ماس نابێت، كه داوای راگرتنی شه‌ڕ و كشانه‌وه هێزه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌كات.
بن غه‌فیر باسی له‌وه‌شكردبوو، گوێگرتن له داواكارییه‌كانی حه‌ماس، رێگه بۆ دووباره دروستبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئیسرائیل خۆش ده‌كات.
پێشتریش زیاتر لە 600 دایک و باوکی سەربازانی ئیسرائیل، ئەوانەی لە شەڕی غەززەدان، نامەیەکیان ئاراستەی وەزیری بەرگری، یوئاڤ گالانت و سەرۆکی ئەرکانی سوپا هێرتزی هالیڤی کردووە و داوایان کردووە سوپا هێرش نەکاتە سەر شاری ڕەفەح.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "جیرۆزالیم پۆست"ـی ئیسرائیلی، ئەو نامەیە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی جەنگ کراوه، بەتایبەت "بێنی گانتز و گادی ئایزنکوت".
لە نامەکەدا هاتووە، "بەگوێرەی بڵاوکراوە مێدیاییەکان و شارەزایان، چوونە ناو ڕەفەح، تەڵەیە بۆ کوشتنی سەربازەکانمان".