جه‌زائیر.. پیاوێك ماوه‌ی 26 ساڵ گه‌نجێكی دراوسێیانی له ماڵه‌كه‌یدا زیندانیی کردووە

K24 - هەولێر:
به‌رپرسانی ئه‌منی جه‌زائیر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه، تۆمه‌تباره به زیندانیکردنی پیاوێك بۆ نزیكه‌ی سی ساڵ.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی ئایاری 2024) به‌رپرسانی ئەمنی جه‌زائیر ڕایان گه‌یاند، پیاوێكی ته‌مه‌ن 61 ساڵه‌یان ده‌ستگیر كردووه، كه تۆمه‌تباره به زیندانیکردنی پیاوێكی دراوسێیان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ساڵ و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا.
به‌رپرسانی ئەمنی جه‌زائیر ده‌ڵێن، تۆمه‌تباره‌كه له ئاياری ساڵی 1996 كوڕێكی گه‌نجی دراوسێیانی زیندانیی کردووە، ئه‌وکات تەمەنی کوڕەکە 16 ساڵ بووه.
به‌رپرسانی ئه‌منی جه‌زائیر به مێدیای وڵاته‌كه‌یان گوتووه، 12ـی ئه‌م مانگه هەواڵی زیندانی‌کرانی ئەو گەنجەیان له لایه‌ن دراوسێكانی تۆمه‌تباره‌كه پێ گه‌یشتووه، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنه‌كه و پیاوێكیان له‌ناو تەویلەی ئاژه‌ڵان دۆزیته‌وه.
عومه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن دراوسێیه‌كه‌یه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ته‌نیا 200 مه‌تر له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دوور بووه. عومه‌ر به مێدیای جه‌زائیری گوتووه، له ژوورێكدا بووه و له درزێكه‌وه ڕوانیویه‌تییه ماڵه‌كه‌یان، ته‌نانه‌ت ئاگه‌داری مردنی دایكی بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه هاوار بكات، چونكه ئه‌و كات له لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه‌وه جادووی لێ كرابوو و گه‌رووی نووسا بووه!