گینگ شوانگ: پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری چین له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێویستی ده‌زانێت ئه‌ركی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دیاری بكرێت و به هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 16ـی ئایاری 2024) گینگ شوانگ، نوێنه‌ری چین له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دۆستانه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش هاوكاریی عێراق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت.
گینگ شوانگ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌بێت نیگه‌رانییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ چاره بكرێن نه‌ك به تاكلایه‌نه و خۆسه‌پاندن.
نوێنه‌ری چین له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، یۆنامی تابێت تاكلایه‌نانه له عێراق بڕیار بدات و ده‌بێت ڕێز له داواكاری عێراقییه‌كان بگرێت بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانی له‌و وڵاته.
گینگ شوانگ جه‌ختی كرده‌وه پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ چاره‌ی كێشه‌كانیان.