مارک کمیت: نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تیی بازاڕی ئابووریی و وزه‌ی جیهانیی ده‌دات

K24 – هەولێر:
دیپلۆمات و شارەزایه‌كی سیاسەتەکانی ئەمەریکا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی نه‌وته‌وه چاره بكات؛ ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو عێراق یارمه‌تیده‌ره.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 16ـی ئایاری 2024) مارک کمیت، دیپلۆمات و شارەزای سیاسەتەکانی ئەمەریکا تايبه‌ت به كوردستان24 گوتی، جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی نه‌وته‌وه چاره بكات.
مارک کمیت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پرۆسه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسای عێراق یارمه‌تی بازاڕی ئابووریی و وزه‌ی جیهانیی ده‌دات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، نه‌وت نه‌ك بۆ كوردستان، به‌ڵكوو بۆ ته‌واوی عێراق گرنگه، چونكه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ باشتركردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵكی عێراق و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
مارک کمیت گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته هه‌وڵی داوه سوود به هه‌موو عێراق بگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە دوای ئەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دواتر سەردانی وێستگەکانی کارەبای ماس گڵۆبەڵ لە شارەدێی پیرداود و خۆرمەڵەیان کرد کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای کار گرووپ و ماس کاریان تێدا دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، نەوت و گاز.
جێفری پایت گوتی: زۆر سوپاس بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران بۆ بانگهێشتکردنی من و باڵیۆز ڕۆمانۆوسکی بۆ بینینی بەشێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق. پێویستە بڵێم سەردانەکەی ئەمڕۆ کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر من هەیە، لەڕووی قەبارەی وزەی ئەم ناوچەیە کە بۆ سەربەخۆیی وزەی هەموو عێراق گرنگە، جگە لەوەش بینینی ئەو ڕاستییەی کە هەموومان تا ئاستێک بە هەمان ئاستەنگەکاندا تێدەپەڕین. من لە کۆبوونەوەکەماندا وتم، ئێرە لەبەرچاومدا وەک ئۆکلاهۆمایەکی بچووک وایە، زۆرێک لە ناوچەکانی بەرهەمهێنانی نەوتمان لە ئەمەریکا بیر دەخاتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند، خۆشحاڵ بووم کە توانیمان ڕۆژەکە بە بینینی وێستگەی ماس گڵۆباڵ دەست پێ بکەین، کە یەکێکە لە گرنگترین هاوبەشە جیهانییەکانی جی ئی ڤێرنۆڤا ئەویش لە پێشکەوتووترین کۆمپانیاکانی وزەی پاک، ئاسایشی وزەی گواستنەوەی وزەمانە.