ناوچەکانی بەغدا دووچاری جیاکاریی چینایەتی بوونەتەوە

ناوچەکانی بەغدا دووچاری جیاکاریی چینایەتی لەسەر ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوازرییەکان بوونەتەوە. هاووڵاتییەکیش دەڵێت، "ئەگەر کەسێک لەو ناوچانەی خزمەتگوزارییان هەیە ڕوو لە ناوچەکانی ئێمە بکات تووشی هەستیاریی دەبێت".
ناوچەکانی بەغدا، لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییەکان، دووچاری جیاکاریی چینایەتی بوونەتەوە. جیاوازییەکی بەدیکراو لە خزمەتگوزارییە حکوومییەکان و خزمەتگوزارییەکانی ئەمانەی بەغدا، ئەمەش وای کردووە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە هەست بە بێبەشی و جیاوازیی زۆر بکەن.
هاووڵاتیی عەلا ناهی دەڵێت، "ڕاستییەکەی خزمەتگوازرییەکان لە ژێر سفرن. کارەبا، ئاو، کەمترین خزمەتگوزاریشمان نییە، بەداخەوە ئەمە کاری لەمێژینەی ئەمانەی بەغدایە و شتێکی نوێ نییە" .
هاووڵاتی عەلی حوسەینیش ئاماژە بەوە دەدات: "ئەگەر کەسێک لە بەییاعەوە سەردانی ناوچەکانی جادرییە و مەنسور بکات، بە دڵنیاییەوە هەست بە جیاوازییەکی زۆری خزمەتگوزارییەکان دەکات و جۆرێک لە هەستیاریی بەرانبەر ئەو ناوچانەی لا دروست دەبێت، ڕاستتر وایە هەموو ناوچەکانی بەغدا هەمان شێوازیی خزمەتگوزاریان هەبێت".
شارەزایان هۆی ئەم جیاکارییەی هەندێک ناوچە بۆ لاوازی خزمەتگوازاریی و نەبوونی پلانی ئاوەدانکردنەوە و کاریگەریی سیاسیی دەگەڕێننەوە.
عەلی جەنابی، شڕۆڤەکاری سیاسی ڕایدەگەیەنێت، " پێویستمان بە پلاندانانە، چونکە زۆربەی پڕۆژەکان بەپێی ویست و حەز دابەش دەکرێن و لەگەڵ شێوازی بنیادنان ناگونجێن. خزمەتگوازرییەکانیش بە هەمان شێوە، لە ژێر فشاری سیاسی و فشاری هەندێک پەرلەمانتاردان کە بە گوێرەی پێبەندیی و پێگەی جەماوەریی دەکرێن".
خەڵکی هەندێک ناوچەی بەغدا، خۆیان لەو ناوچانە بە دوور دەگرن کە ئاستی خزمەتگوازرییەکان تێیاندا نزمە، تەنانەت بەشێکیان بە یەکجاریی ئەو شوێنانەیان جێهێشتووە، شارەزایانیش هۆشداریی دەدەن و هۆکەی بۆ شکستی پلاندانان دەگەڕێننەوە.