عێراق لە بەکارهێنانی کارەبادا لە کۆی 210 وڵات لە پلەی 50یەمدایە

کارەبای عێراق
کارەبای عێراق

بەگوێرەی ئامارێکی گۆڤارى CEO وێڵدی ئەمەریکی، عێراق لە ڕووی بەکارهێنانی کارەباوە لە کۆی 210 وڵات لە پلەی 50یەمدایە و لەهەر کاتژمێرێکدا 52 تێراوات کارەبا لە وڵاتەکەدا بەکاردەهێنرێت.

سەبارەت بە بەکارهێنانی کارەبا، وەزیری کارەبای عێراقیش لە لێدوانێکی پێشوویدا ئاماژەی بەوە دا، عێراق پێویستی بە 35 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە لە ڕۆژێکدا، کە بەهۆی ئەو هەلومەرجەی ئێستە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، ڕۆژانە تەنیا 20 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، هاووڵاتیانی خواروو و ناوەڕاست، ترسیان لە پچڕانی کارەبا لە کاتی گەرمای پڕۆکێنەردا لێ نیشتووە.

عێراق لە چارەکی یەکەمی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین رێژەی کارەبا لە سەرانسەری جیهاندا بەکار دەهێنن.

بەگوێرەی ئامارێکی گۆڤاری CEO وێڵدی ئەمەریکی، عێراق لەڕووی بەکارهێنانی کارەباوە لەکۆی 210 وڵات لە پلەی 50یەمدایە و لەهەر کاتژمێرێکدا 52 تێراوات کارەبا لەوڵاتەکەدا بەکار دەهێنرێت، بەڵام لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، دەکرێت ڕیزبەندییەکە پێچەوانە ببێتەوە، چونکە کوەیت، ئیمارات و سعوودیە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە لە عێراق کەمترن، بەڵام لە ڕیزبەندییەکەدا لە سەروو عێراقەوەن.

 وەزیری کارەبای عێراق هەرلەو لێدوانەی پێشوویدا ئاماژەی بەوەش دا، عێراق پێویستی بە 35 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە لە ڕۆژێکدا، کە بەهۆی ئەو هەلومەرجەی ئێستە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، ڕۆژانە تەنیا 20 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و یەک لەسەر سێی ئەو بڕە کارەبایەش بە گازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە دابین دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی حکوومەتی عێراق گرێبەستی ملیاران دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئۆکراینی و فەرەنسی و چەندین کۆمپانیای دیکە بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا ئیمزا کردووە، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین هاوڵاتیانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق ترسیان لە پچڕانی کارەبا لە گەرما تاقەت پڕووکێنەکەی ئەو ناوچانەدا لێ نیشتووە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکان، چین بە بەکارهێنانی زیاتر لە 8500 تێراوات لە کاتژمێرێکدا لە پلەی یەکەم و ئەمەریکاش بە لە 4 هەزار تێراوات پلەی دووەمی بەدەست هێناوە، هیندستانیش بە زیاتر لە 1460 تێراوات پلەی سێیەمی لە ریزبەندییەکەدا گرتووەەڕاستی عێراق هەمیشە ترسیان لە پچڕانی کارەبا لە کەشە گەرما تاقەت پڕووکێنەکەی ئەو ناوچانەدا لێ دەنیشێت.

Fly Erbil Advertisment