جه‌زائیر داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له سیمبۆڵییهكانی سه‌رده‌می كۆڵۆنالیزم له فه‌ره‌نسا ده‌كاته‌وه

جه‌زائیر لیستێكی كراوه ئاراسته‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌له سیمبۆڵیانهی كه له سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزمدا له جه‌زائیره بۆ فه‌ره‌نسا بردراون و جه‌زائیریش به سه‌روه‌تی نیشتمانیی و میللی ناویان ده‌بات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024) حكوومه‌تی جه‌زائیر لیستێكی كراوه ئاراسته‌ی فه‌ره‌نسا كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌له سیمبۆڵیانهی كه له سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزمدا له جه‌زائیره بۆ فه‌ره‌نسا بردراون.
له‌م باره‌وه لیژنه‌ی هاوبه‌شیی جه‌زائیری – فه‌ره‌نسی بۆ مێژوو و یاده‌وه‌ری ڕایگه‌یاندووه، خوازیارن چاره‌سه‌ری ته‌واوی پرسه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و جه‌زائیر بكرێت و كۆتایی به هه‌موو ڕه‌هه‌نده مێژوویی، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزمی فه‌ره‌نسی له جه‌زائیر بهێنرێت.
لیژنه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، لیسته‌كه سه‌دان كه‌لوپه‌لی سێمبوڵی تێدایه كه گوزارشت له مێژووی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی جه‌زائیرییه‌كان ده‌كه‌ن و له داموده‌زگه و ناوه‌نده‌كانی فه‌ره‌نسیدا هه‌ڵگیراون.
ڕۆژی 28ـی تشرینی دووه‌می 2023، میدیای جه‌زائیر ڕایگه‌یاند، "لیژنه‌ی یاداشتی جه‌زائیری فه‌ره‌نسی سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزم" له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له شاری قۆنستانین له ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌زائیر كه شوێنی له‌دایكبوونی بنیامین ستۆرا، مێژوونووسی فه‌ره‌نسی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌ره‌نسییه له لیژنه‌كه، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه‌لوپه‌له‌كانی میر عه‌بدولقادر جه‌زائیری بگه‌ڕێننه‌وه جه‌زائیر، هاوكات كرۆنۆلۆژیایهكی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی كۆڵۆنیالیزمی فه‌ره‌نسی له جه‌زائیر دروست بكه‌ن.
لیژنه‌كه بڕیاری داوه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری گه‌لی جه‌زائیره‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت كه‌لوپه‌له‌كانی میر عه‌بدولقادر جه‌زائیری و ته‌رم و كه‌لله‌سه‌ری سه‌ركرده‌كانی دیكه كه له جه‌نگی دژ به كۆڵۆنیالیزم له سه‌ده‌ی نۆزده گیانیان كردووه‌ته قوربانی، بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
فه‌ره‌نسا پێشتر له ساڵی 2020ـدا ته‌رمی بیست و چوار له خه‌باتگێڕانی جه‌زائیری دژ به كۆڵۆنیالیزمی فه‌ره‌نسی بۆ جه‌زائیرییه‌كان گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی جه‌زائیر داوای كردووه سه‌رجه‌م كه‌لله‌سه‌ره‌كانی دیكه‌ی خه‌باتگێڕه كوژراوه‌كانی كه له مۆزه‌خانه‌كانی فه‌ره‌نسادان، بۆ بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی بنیاننێژێتهوه.
هه‌روه‌ها لیژنه هاوبه‌شه‌كه ڕێك كه‌وت، دوو ملیۆن به‌ڵگه‌نامه كه به ئه‌لیكترۆنی كراون و هی سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزمی فه‌ره‌نسییه، هاوكات له‌گه‌ڵ 29 دۆسیه و 13 تۆماری دیكه بۆ جه‌زائیر بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
فه‌ره‌نسا بۆ ماوه‌ی 132 ساڵ و له‌نێوان ساڵانی 1830 بۆ 1962 خاكی جه‌زائیری داگیر كرد و وه‌ك كۆڵۆنی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد، هاوكات میر عه‌بدولقادر جه‌زائیری، كه سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی به‌رگری كۆڵۆنیالیزمی ده‌كرد، به لای جه‌زائیرییه‌كان سێمبۆڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی جه‌زائیر و پاڵه‌وانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی جه‌زائیره دژ به كۆڵۆنیالیزمی فه‌ره‌نسی.
ڕۆژی (پێنجشه‌ممه 28ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی تایبه‌ت به "سه‌ركۆنه‌ی سەرکوتیی خوێناوی و کوشتن"ـی دژی جەزائیرییەکانی لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس له سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزمدا، له 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 1961، په‌سند كرد.
ڕەشنووسی یاساکە، تایبەتە بە ڕووداوێکی سەرکوتکردنی دڕندانە لەلایەن پۆلیسی فەرەنسا دژ به خۆپیشاندانێكی جه‌زائیرییه‌كان كه له ئه‌نجامدا 30 بۆ زیاتر له 200 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
ئه‌م پێشنیازه له‌لایه‌ن 67 ئه‌ندام پشتیوانیی لێ كراوه و 11 ئه‌ندامی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و ڕه‌تیان كرده‌وه. ده‌قه‌كه هه‌روه‌ها پێشنیازی كردووه: "ڕۆژێک بۆ یادکردنەوەی (ئەم کۆمەڵکوژییە)" لە "خشتەی ڕۆژە نیشتمانییەکان و ڕێوڕەسمە فەرمییەکان"ـدا دابنرێت.
ده‌قی ئه‌م پێشنیازه له‌لایه‌ن سابرینا سەباحی، نوێنەری پارتی سەوز و جولی دێلپێچی، نوێنەری زۆرینەی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی فه‌ره‌نسا پێشکەش کرا.
لە 17ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 1961ـدا نزیکەی 30 هەزار جەزائیری له پاریس خۆپیشاندانێكیان كرد بۆ كۆتاییهێنان به سیسته‌می كۆڵۆنیالیزم له وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و به فه‌رمانی ماوریس پاپۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، بە توندی سه‌ركوتكران و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژرا.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تشرینی یه‌كه‌می 2021 دانی به‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا نا، پێشتریش له 2012ـدا فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا، یادی "قوربانییانی ئەو سەرکوتکرنە خوێناوییە"ـی کردەوە.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بیرۆكه و پڕۆژەی دانانی پەیکەری كۆڵۆنێل مارسێل بیگارد لە فەرەنسا مشتومڕێکی گەورەی دروست كردووه بەهۆی ئه‌وه‌ی ڕۆڵی لە جه‌نگی دژ به جەزائیر و ئەشکەنجەدانی جەزائیرییەکاندا هه‌بووه لە سه‌رده‌می کۆلۆنیالیزمدا.
بیگارد یەکێکە لە سیمبۆڵەکانی جه‌نگی جەزائیر و تۆمەتبارە بە پلاندانان و پراکتیزەکردنی ئەشکەنجەدان لە دژی جەزائیرییەکان، کتێبێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی گەریلایی نووسیوە، کە بە ڕێنمایی بۆ ئەشکەنجەدان دادەنرا و ئەم بەڵگانەش شایەتیی دیدگای ئەو بۆ شەڕ و شێوازەکانی دەدات .
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی لە ناوخۆی فەرەنسا و جەزائیردا دژی پڕۆژەی دانانی پەیکەرەکە بەرز دەبنەوە و له‌وباره‌یه‌وه مێژوونووسان و کۆمەڵە و رێكخراوه‌كان تووڕەیی خۆیان ده‌ربڕیوه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داواکارییەک کە لەلایەن مێژوونووسان فابریس ریسپوتی و ئالان ڕۆسۆوە پێشكه‌ش كراوه و لەلایەن کۆمەڵەی فەرەنسی بۆ مێژووی کۆلۆنیالیزمەوە پاڵپشتی کراوە، ئامانجی ڕێگرییە لە دانانی پەیکەرەکە.
زۆرێك پێیان وایه دانانی په‌یكه‌ری بیگارد سووكایه‌تییه به قوربانییه جه‌زائیرییه‌كان و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نێوان هه‌ردوو وڵات دروست ده‌كات، هاوكات یه‌كێتیی جه‌زائیر هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه په‌نا ده‌باته به‌ر دادگا.
یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كان كه بیگاردی پێ تاوانبار كراوه، ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌نگاوه‌رێكی جه‌زائیری بووه كه پارچه چیمه‌نتۆیه‌كی گه‌وره‌ی به قاچییه‌وه به‌ستاوه‌ته‌وه و له به‌رزایی 300 مه‌تر لە فڕۆكهیەکەوه به‌ریداوه‌ته ناو ده‌ریا.