ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە هەولێرە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە هەولێرە و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 04-06-2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق گەیشتە هەولێر و لە سەرەتای سەردانەکەیەدا لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند پرسێکی ئەمنی و هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵییان تاوتوێ کردووە.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە، 30-05-2024، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبووەوە.
له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخى ئهمنيى عێراق بە گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی مهترسى و ههڕهشهكانى تيرۆر کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.
ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق، ئاماژەی بەوە دا، "هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوورییە و بەهێزيی هەرێم بەهێزيی عێراقە و بە پێچەوانەشەوە، بۆیە دەبێت باشترین پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵدا هەبێت".