کاروان جەلال: تۆمارکردن لە کۆمیسیۆن بە قۆناغ بەڕێوەدەچێت

کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی داتا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان
کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی داتا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی داتا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن داتاکانی خۆی بۆ چەند قۆناغێک دابەش دەکات، بۆ ئەوەی چەند بەشێك بەیەکەوە کاربکەن، بەگوێرەی ئەو کاتەی کە کۆمیسیۆن دایدەنێت.

شەممە، 8ـی حوزەیرانی 2024، کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی داتا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەموو کۆمیسیۆنێک ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات، هەروەها داتاکانی خۆی دابەش دەکات بۆ چەند قۆناغێک، بۆ ئەوەی چەند بەشێك بەیەکەوە کاربکەن، بەگوێرەی ئەو وادەی کە کۆمیسیۆن دایدەنێت، ئەو کارتەی لەبەردەستییەتی دابەشی دەکات بەسەر کارمەندەکان و بەشەکانی خۆی.

بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، "بەشی دیزان کاری خۆی دەکات، بەشی تۆماری دەنگدەرانیش کاری خۆی دەکات. تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان و بەشی قەوارە سیاسیەکان هەروەها بەشی یاسایی ئامادەکاریی بۆکاری خۆیان دەکەن، لەگەڵ چەند بەشێکی دیکەی کۆمیسیۆن خۆی کە هەریەکێکیان هەڵدەستن بە کردنی کارەکانی خۆیان، پەرەلیل هاوتەریب پێکەوە، بۆ ئەوەی لە کاتی ئەو وادەیەی کە دیاری دەکرێت بۆ هەڵبژاردن هەموو ئامادەکارییەکانیان تەواو کردبێت".

ئەو بەڕێوەبەرە گوتیشی، "دەربارەی ئەو دۆخەی کە لە عێراق دەگوزەرێت و ئەو لایەنەی کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ خولی شەشەم، لای هەمووان ئاشکرایە کە کۆمیسیۆنی عێراق ئەو کارە دەکات، ماوەیەک بەر لە ئێستە ئامادەکاری کرد، لەبەر ئەوەی کە چەند تێبینییەک لە پڕۆسەکە هەبوو، وادەکەی کە 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بوو، هەڵبژاردن نەکرا و بە پێویست زانرا لە کاتێکی دیکەدا هەڵبژاردن بکرێت".

Fly Erbil Advertisment