مەتران بەشار مەتی وەردە: کەوتنی مووسڵ كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو

K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئەساقیفەی هەولێر لە ساڵیادی کەوتنی مووسڵ رایگەیاند، کارەساتێکی گەورە بوو کە بەو هۆیەوە، هەزار خێزانی کریستیان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
مەتران بەشار مەتی وەردە، سەرۆکی ئەساقیفەی هەولێر بۆ كوردستان24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، كاتێك مووسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی داعش كه‌وت، هه‌زاران خێزان له كریستیان و پێكهاته‌كانی دیكه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و كۆی گشتیی ئاواره‌كانی ناوخۆ له كوردستان زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد: ئه‌وكات ئێمه و ئهساقیفهكان هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و توانیمان كڵێسا بكه‌ینه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره كریستیانەکان و پێداویستییه‌كانمان بۆ دابین كردن.
مەتران بەشار مەتی وەردە گوتی: "كه‌وتنی مووسڵ له سه‌ر ده‌ستی داعش له ساڵی 2014 له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، به‌هه‌موو واتایه‌ك كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، ئه‌وكات هه‌زار خێزانی كریستیان شاری مووسڵ‌یان جێهێشت، له‌كاتێكدا ده‌زانین كه هه‌زاران خێزانی پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ئه‌و شاره‌یان جێهێشت، به‌شێكیان هاتنە هه‌رێمی كوردستان و په‌نایان بۆ هه‌ولێر و دهۆك هێنا، به‌شێكی دیكه‌شیان ئه‌وكات ڕوویان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسێكی زۆر هه‌بوو له‌وه‌ی چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار چاوه‌ڕێیان ده‌كات".
سەرۆکی ئەساقیفەی هەولێر گوتیشی: "ئێمه لێره‌دا كه باسی هه‌زار خێزانی كریستیان ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كاتدا هه‌زاران خێزانی دیكه‌ی سوننیش له پارێزگاكانی دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار و نه‌ینه‌واش په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنابوو. واتا ئه‌وه‌ی من بیزانم كۆی گشتیی ئاواره‌كانی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان ژماریان زیاتر بوو له دوو ملیۆن كه‌س. كاره‌ساتی له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌وه بوو، كاتێك دواتر داعش زیاتر په‌لی هاوێشت، زیاتر له 125 هه‌زار كریستییان له‌وێوه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد".