پێشەوا هەورامانی: بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە یەک هەفتە دەبێتە پشوو لە هەرێمی کوردستان

پێشەوا هەورامانی
پێشەوا هەورامانی

K24 – هەولێر:

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت لە هەموو دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی چوارشەممە (12ـی حوزەیرانی 2024) پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، یەک هەفتە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.

پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە (23ـی حوزەیرانی 2024) دەوامی ئاسایی لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (6ـی حوزەیرانی 2024) دادگای باڵا لە سعوودیە ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە (16ـی حوزەیرانی 2024) دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان و ڕۆژی پێشتر، حاجییان لەسەر کێوی عەرەفە دەوەستن کە دەکاتە 9ـی زولحجە.

Fly Erbil Advertisment