عەلی سەعید: بڕیاری پێدانی بڕی چوار ملیۆن دینار به ئاواره‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی مێدیایییه

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی و هەماهەنگیی قەیرانەکان ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاری پێدانی بڕی چوار ملیۆن دینار به ئاواره‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، كاریگه‌رییه‌كی ڕوونی به‌سه‌ر ئاواره‌كان دروست نه‌كردووه و نه‌بووه‌ته بابه‌تێكی ڕاسته‌قینه و واقیعی، به‌ڵكوو زیاتر له پڕوپاگه‌نده‌ی مێدیایی ده‌چێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2024، عەلی سەعید، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی و هەماهەنگیی قەیرانەکان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریی و مینحه‌دارایییانه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی ده‌كات، نه‌بووه‌ته هۆی هاندانیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانیان.
عەلی سەعید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاری پێدانی چوار ملیۆن دینار به ئاواره‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، هیچی له دۆخه‌كه نه‌گۆڕیوه، به‌ڵكوو ته‌نیا بۆ پڕوپاگه‌ندی مێدیایی به كار هاتووه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی و هەماهەنگیی قەیرانەکان گوتیشی، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا 400 خێزان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقه‌وه ئاماده‌كارییان بۆ بكرا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته به‌پاساوی جیا جیا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقه‌وه ده‌ستیده‌ستیان پێ ده‌كرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه 10ـی حوزه‌یرانی 2024، عەلی سەعید تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندان بۆنه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كردووه بۆ زێدی خۆیان به مه‌رجی ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ بكرێت و پرۆسه‌كه ئاره‌زوومه‌ندانه بێت.
عه‌لی سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچێته ژێرباری هیچ جۆره فشار و میكانیزمێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه كه‌مپی ئاواره‌كان دابخات.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی و هەماهەنگیی قەیرانەکان باسی له‌وه‌ش كرد، ڕاپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندوویه‌تی چ لایه‌نێك ڕێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
ناوبراو گوتیشی، گرووپه میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی دیكه كه له‌ناو چوارچێوه‌ی هێزی فه‌رمی و نیزامی عێراقیدا نین، ڕێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ژینگه‌یه‌كی خراپ و نه‌رێنیان له ناوچه‌كانیاندا هێناوه‌ته ئاراوه.
30ـی نیسانی 2024، عەلی سەعید، لە میانی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 گوتی، حکوومەتی عێراق بەشی زۆری هاوکاریی ئاوارە و پەنابەرانی بڕیوە، ئێستا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هیچ کۆمەک و هاوکارییەک بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
گوتیشی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری پێداویستییەکان لە ڕێگەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپەکان دابین دەکات، بەشێکی دیکەش لە پێداوستییەکان لەلایەن ڕێکخراوە نێودوڵەتییەکانەوە دابین دەکرێت.
ناوبراو، ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای ساڵی 2018ـەوە قۆناغ بە قۆناغ هاوکارییەکان بۆ ئاوارەکان کەمی کردووە "دەتوانین بڵێین هاوکارییە مرۆییە داراییەکان بۆ ئاوارەکان لە سفر نزیک بووەتەوە، هەروەها دابینکردنی کاڵا خۆراکیەکانیش لە سفر نزیک بووەتەوە".
لەبارەی ناردنەوەی ئاورەکان بە زۆرەملێیی، عەلی سەعید، گوتی: لە دوای 2016 وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە هەموو شێوەیەک داوای کردووە کەمپەکان دابخرێن، چەندین جار لە کۆبوونەوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە دەبێت بەهەمو شێوەیەک کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە ناوچەکانیان.