وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ كوردستان24: کاندیدا نوێیەکەمان بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کەسێکی بە توانایه

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژه به‌وه ده‌كات، کاندیدا نوێیەکەیان بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کەسێکی بە توانایه و چاوەڕێ دەکه‌ن لە کۆنگرێس پەسند بکرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2024، ماتی‌و میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو کاندیدا نوێیەی بۆ پۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەستنیشان کراوە کەسێکی بە توانا و شیاوە و چاوەڕێ دەکەن لە کۆنگرێس پەسند بکرێت.
ترەیسی جەیکۆبسن وەک کاندیدای پۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەستنیشان کراوە، پێشتر باڵیۆزی ئەمەریکا بووە لە تاجیکستان، کۆسۆڤۆ، تورکمانستان و ئەسیوپیا.
هەروەها یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بووە بۆ کاروباری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و چاوەڕێ دەکرێت کاندیدکردنەکەی لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا پەسند بکرێت.
ڕۆژی شه‌ممه 15ـی حوزه‌یرانی 2024، تره‌یسی جهیكۆبسن، كاندیدا بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له شوێنی ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی لیستی ئه‌ركه له‌پێشینه‌كانی خۆی له عێراق خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند، پاراستنی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی و به‌هێزكردنی هاوبه‌شییه دووقۆڵییه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانیدا ده‌بێت.
جەیکۆبسن جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی سه‌قامگیریی، ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق كرده‌وه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، داعش تا ئێسته هه‌ڕه‌شه‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه ڕۆڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ ڕۆڵێكی نوێ بگوازرێته‌وه، كه ئه‌م ڕۆڵه په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌منی دووقۆڵی بۆ شكستپێهێنانی داعش و پاراستنی ئاسایشی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و هه‌ژموونی گرووپه چه‌كداره میلیشیاكان كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئایینده‌ی عێراق.
ڕۆژی 26ـی كانوونی دووه‌می 2024، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، نیازی وایه تره‌یسی له شوێنی ڕۆمانۆوسكی بۆ پۆستی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كاندیدا بكات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی حوزه‌یران 2024، خالید یه‌عقووبی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئه‌منی ڕایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی تره‌یسی جەیکۆبسن، كاندیدا بۆ پۆستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا نیشانه‌ی بێئاگاییهتی له بارودۆخی عێراقی نوێ و ده‌ستوه‌ردانه له كاروباره‌كانی و بێڕێزیكردنه به دراوسێكانی.
خالید یه‌عقووبی له تۆڕی (ئێكس) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌سه‌ر تره‌یسی پێویسته به‌رانبه‌ر به ڕاستییه‌كان هۆشیار بێت و به‌ئاگاییه‌وه لێدوان بدات، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی ناگونجێت و عێراق چاوه‌ڕوانه ئه‌ركه‌كه‌ی ببێته هۆی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن.