"هاروون ڕەشید" لە هەوڵێکی خۆکوشتن ڕزگار کرا

منارە لوولپێچییەکەی سامەرا
منارە لوولپێچییەکەی سامەرا

K24 – هەولێر:

هێزە ئەمنییەکان لە شاری سامەرا گەنجێک بە ناوی "هاروون ڕەشید" لە هەوڵێکی خۆکوشتن ڕزگار دەکەن.

چوارشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2024، هێزە ئەمنییەکان گەنجێک بە ناوی "هاروون ڕەشید سەلمان" لەدایکبووی ساڵی 1998، لە هەوڵێکی خۆکووشتن ڕزگار دەکەن، کە هەوڵی دابوو لەسەر منارە لوولپێچەکەی شاری سامرا خۆی بهاوێتە خوارەوە.

گەنجەکە دانیشتووی ناوچەی ئیسحاقییەیە، هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی، ڕادەستی بنکەی پۆلیسیان کردووە.

Fly Erbil Advertisment