شەپۆلە بارانێکی بەخووڕ چەند ناوچەیەکی هندستانی ڕاماڵیوە

لافاو لە چەند ویلایەتێکی هندستان (وێنە: AFP)
لافاو لە چەند ویلایەتێکی هندستان (وێنە: AFP)

ئەو شەپۆلە بارانەی نزیکەی دوو هەفتەیە باکووری ڕۆژهەڵاتی هندستانی گرتووتەوە بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 80 کەس و ئاوارە و دەربەدەربوونی زیاتر لە 300 هەزار کەس کە ماڵەکانیان نوقمی لافاو بووە.

سوپای هندستان و هێزی ئاسمانی و كاتەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی خەڵکی لێقەوماوی ویلایەتی ئاسام کردووە کە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، هێزی ئاسمانی توانیوویانە 13 ڕاوچیی ماسی لە دوورگەیەکی بچووکی ڕووباری براهماپۆترا  ڕزگار بکەن کە چوار ڕۆژ بوو بەهۆی بارانی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووبارەکە گیریان خواردبوو.

ڕووباری براهماپۆترا بەیەکێک لە گەورەترین ڕووبارەکانی کیشوەری ئاسیا ناسراوە کە بە درێژایی هەزار 280 کیلۆمەتر بە سنووری ویلایەتی ئاسام دەڕوات بەر لەوەی بڕژێتە خاکی بەنگلاندیش کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووبارەکە ژیانی گوندنشینانی زیاتر لە دوو هەزار گوند کەتووتە مەترسی و تاوەکوو ئێستاس زیاتر لە 300 هەزار کەس ئاوارەبوون بەهۆی ئەوەی ماڵەکانیان ژێر ئاو کەوتووە.

هەر لە هندستان و لە ویلایەتەکانی ئۆرناچال پرادیش، سیکیم، مانیپوور و میگالایا بەهۆی بارانی بەخووڕ و ڕۆچوونی زەوییەوە زیان بەر چەندین ڕێگەی سەرەکی و ناوچە گەیشتووە و بە گوێرەی دوا ئامارەکان زیاتر لە 80 کەس لە شەش ویلایەتی هندستان بە کارەساتی سروشتی مردون.

هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی ئەنجوومەنی وزە و ژینگە و ئاو کە سەر بەحکوومەتی هندستانە و لە ساڵی 2021 بڵاوکراوەتەوە، ویلایەتی ئاسام یەکێکە لەو ناوچانەی هندستان زۆرترین کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوای بەسەر دەرکەوتووە.

لافاو لە چەند ویلایەتێکی هندستان (وێنە: AFP)
لافاو لە چەند ویلایەتێکی هندستان (وێنە: AFP)

 

Fly Erbil Advertisment