ئەمەریکا بە هەوڵدان بۆ کوشتنی ترەمپ تۆمەتباری دەکات و ئێرانیش ڕەتی دەکاتەوە

K24 – هەولێر:
ئەمەریکا تۆمەتی پیلانگێری بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ ئاراستەی ئێران دەکات و ئەو وڵاتەش بە فەرمی ڕەتی کردەوە، پەیوەندی هەبێت بە ڕووداوی تەقەلێکردنەکەی ترەمپ.
تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، لە چەند هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا زانیاریی هەواڵگری لە سەرچاوەیەک کۆکردووەتەوە گوایە ئێران پلانێکی بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ داڕشتووە.
سی ئێن ئێن ئاشکراشی کردووە، بەپێی زانیارییەکان هیج ئاماژەیەک بەدینەکراوە لە نێوان پلانەکەی ئێران و ئەو کەسەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەوڵیدا ترەمپ تیرۆر بکات.
لە بەرانبەردا نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تۆمەتبارکردنمان بە دانانی پلان لە دژی ترەمپ هیچ بنەمایەکی نییە و کارێکی قێزەونە.
شەممە، 13ی تەممووز 2024، نزیک کاتژمێر7:00ـی ئێوارە بە کاتی پێنسلڤانیا، لە شاری بەتڵەری ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقە لە دۆناڵد ترەمپ کرا، لە کاتێكدا کە خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرقاڵی قسەکردن بووە، بۆ هەوادارانی لە ئەنجامدا بریندار بوو.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا كه بڕیاره له 5ـی تشرینی یهكهمی 2024، بهڕێوه بچێت، دەبێتە 60ـهمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئهو وڵاته.