ئەسیوپیا لە ئەنجامی ڕۆچوونی زەوی 55 کەس مردن

وێنەی هاووڵاتییانی ناوچەی گۆڤا
وێنەی هاووڵاتییانی ناوچەی گۆڤا

بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی خۆجێیی ئەسیوپیا، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕۆچوونی زەوی لە ناوچەی گۆڤا لە باشووری ئەسیوپیا، 55 کەس مردن.

بەرپرسی ئیداریی گۆڤا، دەغماوی زریهون، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە کە کارەساتەکەی تێدا ڕووی داوە، ڕایگەیاند "بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕۆچوونی زەوی تەرمی زیاتر لە 55 کەس دۆزراوەتەوە و ئاماژەی بەوەش دا، ڕێژەی مردوان لە بەرزبوونەوەدایە".

ناوچەی ئیدارەی گۆڤا، 10 کاتژمێر بە ئۆتۆمبێل و نزیکەی 450 کیلۆمەتر لە ئەدیس ئەبابای پایتەختی ئەسیوپیا دوورە.

هەروەها پێشتر مێسکر میتیکۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوچەی گوندنشینی ورێدا لە گێزی گۆڤا، شایەتحاڵی ڕۆچوونەکە بووە، گوتوویەتی "گەڕان بەدوای قوربانیانی کارەساتەکە بەردەوامە". دەشڵێت، "لە نێو قوربانییەکاندا ئافرەت و منداڵان هەن".

Fly Erbil Advertisment