قوتابییەک بەهۆی دەرنەچوونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

سەرچاوەیەکی پۆلیس ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوو حاڵەتی خۆکوشتن بەهۆی دەرنەچوون لە پۆلی شەشی ئامادەیی تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی تەمموزی 2024، سەرچاوەیەکی پۆلیسی ناوخۆیی ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لە ناحیەی فەجر لە باکووری زیقاڕ لەناو ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەکە گوتیشی: هۆکاری خۆکوشتنەکەی ئەو قوتابییە بۆ شکستهێنانی لە پۆلی شەشی ئامادەیی گەڕاندەوە. هەروەها قوتابییەکی دیکەش کە پۆلی شەشی ئامادەیی بوو، لە پارێزگای دیوانییە بەهەمان هۆکار کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕۆژی دووشەممە، ئەنجامی پۆلی شەشەمیی ئامادەیی خولی یەکەمی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بڵاوکردەوە.