وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کوردستان24: بەبێ دوودڵی بەرگریی لە هاووڵاتییانمان دەکەین لە عێراق

K24 – واشنتن:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: هێرشەکانی شەوی سێشەممە لە عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی چاوەڕوانکراوبووە بۆ سەر هێزەکانیان.
چوارشەممە 31ـی تەمووزی 2024، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـدا، گوتی: دوودڵ نابن لە بەرگریکردن لە خەڵکەکەیان، یاخود بەرپرسیاردانانی ئەوانەی زیان بە هێزەکانی ئەمەریکا دەگەیێنن.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەبارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئەمەریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: هێرشەکان لەپێناو لەناوبردنی چەند هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراوبووە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان.
شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانی کرایە سه‌ر ناوچه‌ی جورف سه‌خر له پارێزگای بابل و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به كه‌تائبی حزبوڵڵای عێراقی چوار چەکدار كوژران کە سەر بە لیوای 47ی حەشد بوون.
لە كاردانه‌وه‌ی هێرشەکەدا، به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی شیعه داوای ده‌ركردنی به په‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن. هاوكات مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیش داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه ده‌كات.