توركێش عزه‌ددین: زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ بەڕێوەبردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووکن بەشێوەی خوولی

K24 - هەولێر:
توركێش عزه‌ددین، سه‌ركرده له به‌ره‌ی توركمانی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 ڕایگەیاند، زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان قه‌ناعه‌تێكی نیمچه ڕه‌هایان هه‌یه، كه پێویسته پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی خوولی به‌ڕێوه ببرێت.
ئەو سەرکردەیەی بەرەی تورکمانی گوتیشی: هه‌ڵوێستی توركمانی تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئیداره‌دانی خولاوه بۆ ئه‌و پۆسته، به‌تایبه‌ت یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و به‌دیاریكراویش ئه‌و بڕگه‌یه‌ی په‌یوه‌سته به پارێزگای كه‌ركووك، كه جه‌خت له دادپه‌روه‌ری به‌رێوه‌بردنی پۆسته باڵاكان له نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره به یه‌كسانی ده‌كاته‌وه.
تورکێش عزەددین ئاماژەی بەوەکرد: "زۆربه‌ی هێزه سیاسیه‌كان نه‌ك ته‌نها به‌ره‌ی توركمانی، قهنهعهتێكی نیمچه ڕه‌هایان هه‌یه، كه پێویسته پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی خولاو به‌رێوه ببرێت، برا عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كورد به‌تایبه‌تیش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوور بێت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار، ئه‌وا ئێمه‌ی زۆرینه‌یه‌كی هاوتای كورسییه‌كانی ئه‌وانمان هه‌یه و ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان خاوه‌نی شەش كورسین و سوورین له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته".
لەبارەی هه‌ڵوێستی توركمان، ئەو سەرکردەیەی بەرەی تورکمانی باسی لەوەکرد: ئەوان تاوەکوو ئێستا له‌گه‌ڵ ئیداره‌دانی خولاون بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک و باسی لەوەکرد: به‌تایبه‌ت یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و به‌دیاریكراویش ئه‌و بڕگه‌یه‌ی په‌یوه‌سته به پارێزگای كه‌ركووك، كه جه‌خت له دادپه‌روه‌ری به‌رێوه‌بردنی پۆسته باڵاكان له نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره به یه‌كسانی ده‌كاته‌وه، بۆیه چ پێویست ده‌كات به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته سوور بن و ده‌پرسین، ئایا ئه‌و پۆسته بۆ ئامانجی حزبییه؟ یانیش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه؟
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک بەردەوامە و سەرچاوەی ناکۆکییەکانیش پۆستی پارێزگارە کە هەمووان داوای دەکەن. لەو چوارچێوەشدا سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ هەڵگرنتی بەربەستەکان لە بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی لە کەرکووک.
هەفتەی ڕابردوو، محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە جیا لەگەڵ نوێنەرانی عەرەب و تورکمانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، ئەم هەفتەیەش لەگەڵ نوێنەرانی پارتی ویەکێتی و کریستیان کۆبووەوە و جەختی لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگار و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی لە کەرکووک بە کۆدەنگی هەموو پێکهاتەکان کردەوە و بەپێی زانیارییەکانیش سوودانی ئاماژەی بەوەکردووە "ئەگەر لە ماوەی یاسایی لایەنەکان نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا خۆی کەسێک بۆ پارێزگاری کەرکووک دیاری دەکات".
لە 11ـی تەمموزی 2024، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی هەر 16 ئەندامە هەڵبژێردراوەکەی بەڕێوە چوو؛ ڕاکان جبووری کە پێشتر پارێزگاری سەپێندراوی ئەو شارە بوو، وەک ئەندامی ئەنجوومەنەکە کە بە تەمەنترینیانە سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی کرد و تەنیا 30 ڕۆژی لە بەردەمە وەک پارێزگاری کاربەڕێکەر تاوەکوو هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ، لە دیوانی پارێزگای کەرکووک دابنیشێت.
کورد، سوورە لەسەر ئەوەی پارێزگاری کەرکووک کورد بێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەریەکە لە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕێبوار تەها، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکووک و حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە وتەکانیاندا لە ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک جەختیان کردەوە کە دەبێت پارێزگاری نوێی کەرکووک، کورد دەبێت.