سێنتکۆم: پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێک و مووشەکێکی بالیستیی حووسییەکانمان تێک شکاندووە

سێنتکۆم ڕایگەیاند، لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێک و مووشەکێکی بالیستیی حووسییەکانمان تێک شکاندووە.
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێنج بەلەم و مووشەکێکی دژە کەشتیی حووسییەکان لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور و ناوچەکانی کۆنترۆڵکردنی ژێر دەسەڵاتییان تێک شکاندووە.
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە پلاتفۆرمی "X" ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی فەرماندەیی بە سەرکەوتوویی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە حوسییەکان تێک شکاند کە لە ناوچەکانی کۆنترۆڵی خۆیانەوە لە یەمەن، بە ئاڕاستەی کەنداوی عەدەن هەڵدرابوون. ئاماژەی بەوەش کرد "هێزەکانی فەرماندەیی ئەمڕۆ بەلەمێک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکی دژە کەشتییان لە دەریای سووردا بە سەرکەوتوویی تێک شکاندووە".
تاکو ئێستە هیچ لێدوانێک لەلایەن حووسییەکانەوە نەدراوە، بەڵام پێش دوو ڕۆژ حوسییەکان ڕایانگەیاند، کە کەشتییەکی بازرگانیی (گرۆتۆن)یان لە کەنداوی عەدەن بە مووشەکی بالیستیکی پێکاوە.
لە 18ـی تەممووزدا، عەبدولمەلیک ئەلحوسی، سەرۆکی حوسییەکان ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو کەشتیانەی تا ئێستە حووسییەکان لەناویان بردوون، 170 کەشتییە کە پەیوەندییان بە ئیسرائیل و ئەمەریکا و بەریتانیاوە هەیە، هەروەها ڕاشیگەیاند، خواستی فراوانکردنی هێرشەکانە لە زەریای هیندی و دەریای ناوەڕاست.