ئوسترالیا؛ هێلیکۆپتەرێک خۆی بە سەربانی هۆتێلێکدا کێشا

دیمەنێکی دوای ڕووداوەکە (وێنە: ئەی ئێف پی)
دیمەنێکی دوای ڕووداوەکە (وێنە: ئەی ئێف پی)

لە ئوسترالیا هێلیکۆپتەرێک خۆی بە سەربانی هۆتێلێکدا کێشا و لە ئەنجامدا فڕۆکەوانەکەی گیانی سپارد.

نزیکەی کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 12-08-2024، لە ویلایەتی کوینزلاندی ئوسترالیا، هێلیکۆپتەرێک خۆی بە سەربانی هۆتێلی "دەبڵ تری"ـدا کێشا و لە ئەنجامدا فڕۆکەوانەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی سپارد.

پۆلیسی ویلایەتی کوینزلاند لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "بەهۆی ڕووداوەکەوە ئاگر لە بەشی سەرەوەی باڵەخانەکە کەوتەوە، بۆیە هۆتێلەکەیان لە میوانان چۆڵ کرد". ئەوەشی خستە ڕوو، بێجگە لە فڕۆکەوانەکە، هیچ کەسێکی دیکە لەنێو هۆتێلەکەدا یان لەسەر زەوی زیانی پێ نەگەیشتووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ویلایەتی کوینزلاند، تا ئێستا ناسنامەی فڕۆکەوانەکە ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.

 

Fly Erbil Advertisment