فوئاد حوسێن: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ هاكان فیدان كرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی له توركیایه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیجیی نێوان هه‌ردوولا كردووه‌ته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 15ـی ئابی 2024، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له تۆڕی (ئێكس) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مداری له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كردووه و تێیدا تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی به‌هێزكردنی هاریكاریی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه.
فوئاد حوسێن باسی له‌وه‌ش كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كاراكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیجی كردووه كه له به‌غدا له نێوان هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ئیمزا كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كردووه‌ته‌وه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات.
پێنجشەممە، 15-08-2024، چوارەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی ئەمنیی لە نێوان لیژنەی باڵای تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە بەڕێوە دەچێت.
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکە دەکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دەیپلۆماسییەکانەوە دەست کەوتوون، ئامانجی کۆبوونەوەکە کە بە سەرپەرشتیی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بەڕێوە دەچێت، بەردەوامیدانە بە هاوکارییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لە چوارچێوەیەکی دامەزراودا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، 11-08-2024، لیژنەى باڵاى ئەمنیى عێراق بە سەرۆکایەتیى فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرى دەرەوە و بە ئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کۆ بووەوە. بە گوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتى دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئامادەکارییەکانی سەردانی لیژنەکە بۆ تورکیا کراوە.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، سەبارەت بە بەردەوامی دیدارەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆیان ڕاگەیاند: "ڕاگەیاندنی پەکەکە بە 'ڕێکخراوی قەدەغەکراو' هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام ئێمە چاوەڕوانین بە تەواوی بە 'ڕێکخراوی تیرۆریستیی' ڕابگەیەندرێت".