یەمەن.. بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو 67 کەس گیانیان سپارد و 13 هەزار خێزانیش ئاوارە بوون

بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو لە یەمەن، نزیکەی 80 کەس بوونە قوربانی و هەزاران ماڵیش وێران بوون و زیاتر لە 13 هەزارکەسیش ئاوارە بوون
بەگوێرەی راپۆرتێکی لیژنەی فریاگوزاری، ئەمڕۆهەینی بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و لافاو لەپارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن، 67 کەس گیانیان سپاردووە و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، نزیکەی 13 هەزار خێزان لە گوند و ناوچەکانی تەهامیە بەهۆی بارانی بەخوڕ زیانیان بەرکەوتووە، کە ماوەی چەند دەیەیە باران بەو شێوەیە لەو ناوچەیە نەباریووە، هەروەها نزیکەی 2200 خێزان لە گوندەکان ئاوارە بوون.
سەبارەت بە زیانی ماددی ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئاوی لافاو سێ هەزار و 357 خانووی بەتەواوی و پێنج هەزار و 519 خانووی بەشێوەی بەشی وێران کردووە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لافاو ڕووبەرێکی زۆری کێڵگە کشتوکاڵییەکانی تێکداوە، لەوانە 390 کێڵگەی دانەوێڵە لەقەزای مەنسوریە، هەروەها بەهۆی لافاوەکەوە هەزار و 391 سەر مەڕ و 54 مانگا مرداربوون و هەشت هەزار و 403 پورەی هەنگ لەناوچوون.