سلێمانی.. بههۆی پهكهكهوه هێرشه درۆنییهكانی توركیا بهردهوامن

K24 – سلێمانی:
پەكەكە بووەتە هۆی ناسەقامگیری ئەمنی و ئابووری شاری سلێمانی و دەوروبەری، کە بەو هۆیەوە تورکیا بەردەوام لە رێگەی فڕۆکە و درۆنەوە ئەو سنوورە بۆردومان دەکات، ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای خەڵک و زیانگەیاندن بە رەز و باغی گوندنشینان و ئابووری سلێمانی بە گشتی، چاودێرێک دەڵێت: پەکەکە جگە لەسەر ئێشە هیچ سوودێکی بۆ سلێمانی نەبووە.
بوونی پەکەکە لە شاری سلێمانی بووەتە هۆی ناسەقامگیریی ئەمنی و ئابووری بۆ خەڵکی شارەکە، پەکەکە وایکردووە کە زەوی و ئاسمانی سلێمانی سەقامگیریی بەخۆیەوە نەبینێت، بووەتە بیانوێک کە سوپای تورکیا زۆربەی ناوچەکانی سلێمانی بۆردومان بکات.
چیمەن تەقیەلدین، چاودێری سیاسی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو سیاسەتەی هەڵەییەی کە پەکەکە پەیڕەوی دەکات بووەتە زیانێکی زۆر نەک تەنیا بۆ سلێمانی بەڵکو بۆ هەموو کوردستان.
هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سلێمانی بەهۆی پەکەکە زیادکردووە، ئەمەش دۆخێکی ترسناکی هێناوەتە ئاراوە، لە کاتێکدا حکوومەتی عێراق بهپێی یاسا فهرمانی بۆ داخستنی بارهگاكانی حزبەكانی سەر بە پەكەكە دەرکردووە.
لای خۆیەوە هاوکار جەلال، چاودێری سیاسەتی نێودەوڵەتیی، بە کوردستان24ـی گوت: بوونی پەکەکە لە سلێمانی زیانێکی زۆری ئابووری هەیە، هەروەها پەکەکە جگە لەسەر ئێشە هیچ سوودێکی بۆ سلێمانی نەبووە.
لە ڕابردوودا یهكێتی هاوکار بووە بۆ جێگیرکردنی پەکەکە له سلێمانی، ئێستا خەریکە یهكێتیش به ئاگری پهكهكه دەسووتێت، چونکە پەکەکە سلێمانی کردووەتە سەنگەر دژی تورکیا، جگە لەوەی تورکیا بەردەوام بۆردومانی دەکات، چەندین جاریش لەسەر ئاستی باڵا هەڕەشە لە یەکێتیی دەکات، چاودێران دەڵێن: كاتی ئهوه هاتووە كه یهكێتی له مهترسیی هەڕهشهكانی توركیا تێ بگات.