ڕێباز حەملان: ئەوی بەغدا بەرانبەر هەرێم دەیکات سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە

ڕێباز حەملان: وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەڵێت لەسەر بنەمای لیستی مانگی حەوت مووچەی مانگی هەشتمان ناردووە

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەوەی بەغدا ئەمەی بەرانبەر هەرێم دەیکات تەواو سیاسییە و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە و خۆیان دەڵێن: لەسەر بنەمای لیستی مانگی حەوت مووچەی مانگی هەشتمان ناردووە.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بۆ بەرچاو ڕوونی هاونیشتمانیان و مووچەخۆران وەک بەڵگە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار نییە لە دواکەوتنی مووچە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق برى (549) مليار و (572) مليۆن ديناری خستە سەر حسابی  وەزارەتى دارايى و ئابوورى کە تايبەته به مووچەى مانگى  هەشت، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم چاوەرێیی تەمویلی تەواوی مووچەخۆران بوو بۆ مانگی حەوت".

ڕێباز حەملان ڕوونی کردووەتەوە: وەزارەتی دارایی هەرێم هێشتا لیستی مووچەی مانگی ئابی ڕەوانەی بەغدا نەکردووە چۆن وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی هەشتی نارد، کاتێک پرسیاریان لێکرا وتیان ئێمە لەسەر لیستی مانگی حەوت مووچەی مانگی هەشتمان بۆ ناردوون.

لە ڕوونکردنەوەکەی ڕێباز حەملاندا هاتووە: ئەمە باشترین بەڵگەیە کە بەغدا ئەمەی بەرانبەر هەرێم دەیکات، تەواو سیاسییە و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق تێبینیان هەبوو لەسەر لیستی مووچەی مانگی حەوت، کە تێبینیتان هەیە ئەی چۆن لەسەر هەمان لیستی مووچەی مانگی حەوت، مووچەی مانگی هەشتی نارد؟ بێ ئەوەی هێشتا هەرێم داوای کردبێت.

هاوکات ڕێباز حەملان ڕایگەیاندووە: سبەینێ شاندێکی هونەری و دارایی لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری و بودجە و چاودێری دارایی هەرێم بۆ بابەتی مووچەی مانگی حەوت دەچنە وەزارەتی دارایی عێراق .

Fly Erbil Advertisment