په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا: شاندی دارایی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی فره‌وان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ده‌كات

په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، شانده داراییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات.
سێشه‌ممه، 27ـی ئابی 2024، دیلان به‌رزان، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا گوتی، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشته به‌غدا.
دیلان به‌رزان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م شانده سبه‌ی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میش له‌ناو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ده‌بێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كانی شانده سبه‌ی زیاتر بۆ تاوتوێكردنی پرسی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووزه، له كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه‌ی مانگی ته‌ممووزی نه‌ناردووه و مووچه‌ی مانگی ئابی ناردووه.
دیلان به‌رزان ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، دیار نییه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق خستووه‌یه‌تییه سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمی كوردستان و بڕه‌كه‌ی 550 ملیۆن دیناره، له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ڕه‌وانه كراوه و پاره‌ی چ وهزارهتێكیشه.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، شانده‌كه كۆبوونه‌وه‌ی فره‌وان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق كۆ ده‌بنه‌وه.
دیلان به‌رزان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، شانده‌كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كات و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی تاوتوێكردنی پرسی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووز ده‌بێت.
27ـی ئابی 2024، دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند: شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنج بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتەکە پێکهاتوون.
لەبارەی ئامانجی ئەو سەردانە، دیلان بارزان ڕوونیکردەوە: شاندەکە بۆ چارەکردنی پرسی مووچە و کێشە و گرفتەکانی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کۆببنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژە، وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، سەرەڕای ماوەی زیاتر لە 33 ڕۆژە لیستی مووچە بۆ بەغدا نێردراوە و وردبینیش لە هەموو لیستەکان تەواو بووە.
هەرچەندە ئەمڕۆ، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بڕی 550 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئابی وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە.