عومەر یڵدرم: خوازیارین عێراق هاوشێوەی تورکیا ڤیزا لەسەر بازرگانان و کرێکارانمان هەڵبگرێت

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی جزیری بۆتان ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزا بۆ كه‌سانی ته‌مه‌نی سه‌روو په‌نجا ساڵی و خوار پازده ساڵی له لایه‌ن توركیاوه بۆ هاووڵاتییانی عێراق بڕیارێكی ئه‌رێنییه و خوازیارن عێراقیش هه‌مان هه‌نگاو بنێت.
هه‌ینی، 30ـی ئابی 2024، عومه‌ر فارووق یڵدرم، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی جزیری بۆتان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزا بۆ كه‌سانی ته‌مه‌نی سه‌روو په‌نجا ساڵی و خوار پازده ساڵی، بڕیارێكی باشه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌یه و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه كاتێك ده‌یانه‌وێت بچنه توركیا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و بازرگانی.
عومه‌ر فارووق یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا گرنگه و ده‌خوازن عێراقیش هه‌مان هه‌نگاو بگرێته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانانی توركیایش بتوانن به هه‌مان گڕوتینه‌وه سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كاتێك محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی توركیای كرد، داوایان لێ كردووه ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییانی توركیا به‌تایبه‌تی بازرگانان و كرێكاران هه‌ڵبگرێت.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی جزیری بۆتان گوتیشی، ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق، پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره و فره‌وانه و بۆ سوودی عێراق و توركیا و ناوچه‌كه و جیهان ڕۆڵی ئه‌رێنی ده‌بێت.
15ـی ئابی 2024، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، ڕێکاری نوێ بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق جێبەجێ دەکەن کە پێشتر هەردوولا ڕێککەوتنیان لەبارەوە کردبووە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "لە سەردانەکەی سەرۆککۆمارمان بۆ بەغدا ڕێککەوتن کرابوو لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تەمەنیان کەمترە لە 15 ساڵ و زیاترە لە 50 ساڵ، بڕیارماندا لە 1ـی ئەیلوولەوە ڤیزاکان هەڵبگیرێن کە ئەمەش یەکێکە لەو بڕیارانەی کە ئەمڕۆ پێکەوە داومانە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگی تەمموزی ئەمساڵ هەردوو حکوومەتی عێراق و تورکیا دەربارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی یەکتر، ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 15 ساڵ و سەروو 50 ساڵن، ڕێککەوتن.
لە 10ـی تەمموزی 2024، عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، "لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن کە ڤیزای ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 15 ساڵن و ئەوانەشی تەمەنیان سەروو 50 ساڵن، لەلایەن هەردوولاوە هەڵبگیرێت".
عومەر بەرزنجی گوتیشی "ڕێککەوتنەکە بەم نزیکانە بە فەرمی لە لایەن هەردوو وڵاتەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و بۆ تەمەنەکانی دیکەش، پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزا وەکوو خۆی دەمێنێتەوە".