لە قەزای بەعاج مینێکی سەردەمی داعش بە خێزانێکدا تەقییەوە و قوربانی هەیە

قەزای بەعاج
قەزای بەعاج

لە گوندێکی قەزای بەعاج، مینێکی سەردەمی داعش بە خێزانێکدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 01-09-2024، مینێکی سەردەمی داعش، کە لە نێو خانووێکی چۆڵکراوی گوندی باشووری قەزای بەعاجی نەینەوا دانرابوو، بە خێزانێکدا تەقییەوە.

ئەحمەد یوسف، قائیمقامی قەزای بەعاج بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکە چوار ئەندامی خێزانەکە کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن.

هەمان سەرچاوەی کوردستان24 ڕاشیگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەیەکی قەزای بەعاج گوازراونەتەوە؛ بەڵام برینی بەشێکیان سەختە.  

قائیمقامی قەزای بەعاج باسی لەوەش کرد، خێزانەکە ئاژەڵدارن دەکەن، ئەمڕۆ چوونەتە ئەو گوندە و ویستوویانە لەنێو خانووەکەدا نیشتەجێ ببن و لەو کاتەدا مینەکەیان پێدا تەقیوەتەوە.

Fly Erbil Advertisment